کاربەدەستێکی حەماس: کابینەکەی نەتانیاهۆ تاقمێک تیرۆریست و بکوژن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425810-کاربەدەستێکی_حەماس_کابینەکەی_نەتانیاهۆ_تاقمێک_تیرۆریست_و_بکوژن
حیسام بەدران"ی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە گوتارێک دا ڕایگەیاند کە ئەندامانی کابینەکەی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی زایۆنیستەکان تاقمێک تیرۆریست و بکوژن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 13, 2024 10:15 Asia/Tehran

حیسام بەدران"ی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە گوتارێک دا ڕایگەیاند کە ئەندامانی کابینەکەی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی زایۆنیستەکان تاقمێک تیرۆریست و بکوژن.

حیسام بەدران وتی: ڕوداوەکانی لێواری ڕۆژئاواو قودسی داگیرکراو سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە ئەو داگیرکەرانە دوژمنی سەرانسەری خەڵکی فەلەستینن.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس سەبارەت بە پەیوەندیش لەگەڵ ڕێکخراوی خۆبەڕیوەبەری فەلەستین"یش وتی کە حەماس هەر لەسەرەتای شەڕەکەی غەزەوەو هیچ چەشنە پەیوەندیەک لەگەڵ سەرۆکایەتی خۆبەڕیوەبەری نەبوە، بەڵام پەیوەندی لەگەڵ بزاڤی فەتح هەیە.

حیسام بەدران هەروەها وتی کە بزوتنەوەی حەماس پاڵپشتی دەکا لە پێکهێنانی حکومەتێکی کۆدەنگی نیشتمانی بۆماوەیەکی دیاریکراو و ئەرکێکی ڕوون و دیاریکراو.