نیسان 27, 2024 08:45 Asia/Tehran

چەکدارانی ڕژیمی زایۆنیست بەریان گرت بە چوونی گەنجانی فەلەستینی بۆ نێو مزگەوتی ئەقسا بەئامانجی بەجێ هێنانی فەریزەی نوێژی بەیانی و هەڵیان کوتایە سەر چەند ناوچەی لێواری ڕۆژئاوا کە ڕوبەڕو بۆوە لەگەڵ بەربەرەکانی خەباتگێرانی خۆڕاگری.

میدیا فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند کە چەکدارانی یەکەی تایبەتی ئەرتەشی داگیرکەر هەڵیان کوتایە سەر شارۆچکەی قیباتیەی ناشوری جنین و پەلاماری شاری سموعی باشوری خەلیلیشیان داو بەریان گرت لە چوونی بەدەیان کەس لە گەنجانی فەلەستینی بۆ نێو مزگەوتی ئەقسا بەئامانجی بەجێ هێنانی فەریزەی نوێژی بەیانی.

لە هەواڵێکی دیکەدا پەیامنێری جەزیرە ڕایگەیاند کە سوپای داگیرکەری ئیسرائیل گۆڕەپانەکانی نیشتەجێبوون لە شارۆچکەی ئەلموغرەقە لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە تەقاندەوە.

هێشتا هیچ هەواڵێک لە ئەگەری شەهیدو بریندارەکانی ئەو دڕندەکاریە ڕانەگەیەندراوە.

سەرپەیڤ