ئانڕوا: ٩٠%ی دانیشتوانی غەززە بەناچاری ئاوارە بوونە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i429799-ئانڕوا_٩٠_ی_دانیشتوانی_غەززە_بەناچاری_ئاوارە_بوونە
ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا ڕایگەیاند: لە هەر دە فەلەستینیی دانیشتووی کەرتی غەززە نۆ کەسیان بە هۆی شەڕە کاولکەرەکەی ئیسراییل دژ بەم کەرتە، بە ناچاری ماڵ و زێدی خۆیان بەجێ‌هێشتووە و ئاوارە بوونە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 27, 2024 10:26 Asia/Tehran

ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا ڕایگەیاند: لە هەر دە فەلەستینیی دانیشتووی کەرتی غەززە نۆ کەسیان بە هۆی شەڕە کاولکەرەکەی ئیسراییل دژ بەم کەرتە، بە ناچاری ماڵ و زێدی خۆیان بەجێ‌هێشتووە و ئاوارە بوونە.

ئانڕوا بە ئاماژە بە حەشیمەتی دوو ملوێن  و سێسەد هەزار کەسیی غەززە نووسی: لە هەر دە کەسی دانیشتووی غەززە، نۆ کەسیان لەبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بە ناچاری ماڵ و شاری خۆیان بەجێهێشتووە و ئاوارە بوونە. ئانڕوا وتیشی کە بنەماڵە فەلەستینییەکان ئاوارەبووەکان پەنا دەبەن بۆ هەر جێگایەک بۆ ئەوەی ببێتە داڵدە و سەرپەنا بۆیان، لە بینای خوێندنگە قەرەباڵغەکان بگرە، تا باڵاخانە ڕووخاوەکان، لە نێو خێوەتگەلێکی ئاسایی یان لە سەر لم و لە نێو زبڵدا.

ئەم ئاژانسەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کردووە کە هیچکام لەم شوێنانە ئەمن و سەلامەت نین و فەلەستینییە ئاوارەکان جێگایەکیتریان بۆ ڕۆیشتن و پەنابردن نییە.