هەککرانی گەورەترین کۆمپانیای فۆرماڵێتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i433296-هەککرانی_گەورەترین_کۆمپانیای_فۆرماڵێتە
گرووپی سایبێریی حەنزەلە بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێک بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گەورەترین و تۆقێنەرترین کۆمپانیای فۆرماڵیتەی یەکەی ٨٢٠٠ی ڕژێمی زایۆنی بە ناوی سیلیکام هەک کردووە و دەستی گرتووە بە سەر هەر هەموو چل ترابایت دەیتا و زانیارییە واوەنهێنییە لەوان هەموو ئیمێڵ، نامەکان، بەڵگە ئیداری و دراوییەکان، بەڵگەکانی لێکۆڵینەوە و گەشەپێدان، پێوەندییەکان و هەموو شتێکیان و هەر هەمووی سڕیوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2024 15:35 Asia/Tehran
  • هەککرانی گەورەترین کۆمپانیای فۆرماڵێتە

گرووپی سایبێریی حەنزەلە بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێک بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گەورەترین و تۆقێنەرترین کۆمپانیای فۆرماڵیتەی یەکەی ٨٢٠٠ی ڕژێمی زایۆنی بە ناوی سیلیکام هەک کردووە و دەستی گرتووە بە سەر هەر هەموو چل ترابایت دەیتا و زانیارییە واوەنهێنییە لەوان هەموو ئیمێڵ، نامەکان، بەڵگە ئیداری و دراوییەکان، بەڵگەکانی لێکۆڵینەوە و گەشەپێدان، پێوەندییەکان و هەموو شتێکیان و هەر هەمووی سڕیوەتەوە.

بە پێی ئەو شتەی حەنزەلە بڵاوی کردۆتەوە؛ هەموو ئەندامانی سەرەکی و بەڕێوەبەرانی باڵای کۆمپانیاکە، ئەفسەرانی نهێنیی پلەبانی یەکەی ٨٢٠٠ـن و ئەم کۆمپانیە بەرپرسی داڕشتن و سازکردنی هەموو وێستگە سیخوڕییە ئێلێکترۆنییەکانی یەکەی ٨٢٠٠ی زایۆنییەکانی لە فەلەستینی داگیرکراو و ناوچەکانی دیکەی جیهاندا، گرووپی سایبێریی حەنزەلە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەم هەڵمەتی سایبێرییەیان بۆ تۆڵە کردنەوەی خوێنی "یەحیا سینوار" ئەنجامداوە و شوناس و بەڵگە نهێنییەکانیان بەمزوانە بڵاو دەکەنەوە.