تەشەنەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i441471-تەشەنەی_جەنایەتەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_غەززە
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ٨٣ کەس شەهید بوون و ٢٢٣ کەسی دیکەش بریندار.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2025 14:33 Asia/Tehran
  • تەشەنەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە

لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ٨٣ کەس شەهید بوون و ٢٢٣ کەسی دیکەش بریندار.

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاندووە ١٤ کەسیش لە بنکەکانی دابەشکردنی خۆراک شەهید بوون و ٣٧ کەسیش بریندار، تا کۆی گشتی قوربانیانی ناسراو بە شەهیدانی پاروویەکی نان بگاتە ٢ هەزار و ٤٤٤ کەس و ژماری بریندارانیش هەڵکشێ بۆ ١٧ هەزار و ٨٣١.  لە دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقساوە تا ئێستا ٦٤ هەزار و ٦٠٥ کەس شەهید بوون و ١٦٣ هەزار  و ٣١٩ کەسیش بریندار بوونە. هاوکات لەگەڵ تەشەنەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە سوپای ئەم ڕژێمە لە درێژەی داگیرکارییەکانیدا فەرمانی تازەی چۆڵکردنی بۆ دانیشتووانی ئەم شارە کردووە.