بەردەوامبوونی جەنایەتەکانی ڕۆژێمی زایۆنی لە غەززە و هەڵکشانی ژمارەی شەهیدانی ئەم کەرتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i441522-بەردەوامبوونی_جەنایەتەکانی_ڕۆژێمی_زایۆنی_لە_غەززە_و_هەڵکشانی_ژمارەی_شەهیدانی_ئەم_کەرتە
ڕێژە و ئاماری قوربانییانی شەڕی جینۆساید و کوشتاری بە کۆمەڵی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی کەرتی غەززە لە ئۆکتۆبەری 2023وە تا ئێستا و تا ئەم کاتە گەیشتووەتە 64,718 کەس.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2025 14:50 Asia/Tehran
  • بەردەوامبوونی جەنایەتەکانی ڕۆژێمی زایۆنی لە غەززە و هەڵکشانی ژمارەی شەهیدانی ئەم کەرتە

ڕێژە و ئاماری قوربانییانی شەڕی جینۆساید و کوشتاری بە کۆمەڵی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی کەرتی غەززە لە ئۆکتۆبەری 2023وە تا ئێستا و تا ئەم کاتە گەیشتووەتە 64,718 کەس.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە هۆی دەستدرێژی و جەنایەتە بێ بڕانەوەکانی رژێمی زایۆنی 72 کەس شەهید و 356 کەسیش بریندار بوون. ئەم وەزارەتخانەیە وتیشی کە ڕێژەی قوربانیانی شەڕی جینۆساید و کۆمەڵکوژی کە ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی کەرتی غەززە لە ئۆکتۆبەری 2023وە وەڕێی خستووە، تا ئێستا گەیشتووەتە 64,718 کەس. بە پێی ئاماری ڕاگەیەندراو لە لایەن وەزارەتی تەندروستی فەلەستینەوە، جەنایەتەکانی زایۆنییەکان لەم ماوەیەدا بۆتە هۆی برینداربوونی 163,159 کەسیش.