بەردەوامی جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر لە غەززە و هەڵکشانی ژماری شەهیدان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i441911-بەردەوامی_جەنایەتەکانی_سوپای_تیرۆر_لە_غەززە_و_هەڵکشانی_ژماری_شەهیدان
وەزارەتی تەندروستیی غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی شەهید و برینداربوونی زیاتر لە ٤٥٨ فەلەستینی کرد لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا.
(last modified 2025-09-28T10:56:59+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2025 15:04 Asia/Tehran
  • بەردەوامی جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر لە غەززە و هەڵکشانی ژماری شەهیدان

وەزارەتی تەندروستیی غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی شەهید و برینداربوونی زیاتر لە ٤٥٨ فەلەستینی کرد لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا.

 

 وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٧٩  شەهید  کە تەرمی ٢ کەسیان لە ژێر داروپەردووی ماڵە ڕووخاوەکان دەرهێنراون و٣٧٩  برینداریش گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەم کەرتە. ئەم وەزارەتخانەیە جەختی کردووەتەوە کە هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە قوربانیان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە یان لەسەر شەقامەکان کەوتوون و هێزەکانی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی دەستیان پێیان ناگات.

بەم پێیە ژماری کۆی گشتیی قوربانیانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبرەوە تا ئێستا هەڵکشاوە بۆ ٦٦ هەزار و پێنج شەهید و ١٦٨ هەزار و ١٦٢ بریندار.