یونیسێف: ئەو یارمەتییانەی دەگاتە غەززە، بەش ناکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i443259-یونیسێف_ئەو_یارمەتییانەی_دەگاتە_غەززە_بەش_ناکات
سندوقی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) وشداریداوە کە بەردەوامی سنووردارکردنی یارمەتییەکان و پێشگری بە دەستڕاگەیشتن بەو یارمەتییانە، ئێش و ئازارەکانی خەڵکی مەدەنی و بەتایبەت منداڵان زیاتر دەکات.
(last modified 2025-12-09T12:02:19+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2025 11:24 Asia/Tehran
  • یونیسێف: ئەو یارمەتییانەی دەگاتە غەززە، بەش ناکات

سندوقی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) وشداریداوە کە بەردەوامی سنووردارکردنی یارمەتییەکان و پێشگری بە دەستڕاگەیشتن بەو یارمەتییانە، ئێش و ئازارەکانی خەڵکی مەدەنی و بەتایبەت منداڵان زیاتر دەکات.

یونیسێف بە وشداریدان لەحاند نالەبارتربوونی ڕەوشی مرۆیی لە غەززە راشیگەیاند کە ئەو هاوکارییە مرۆییانەی دەگەنە کەرتی غەززە هێشتا پێداویستییە سەرەتایی و ڕوولەپەرەکانی دانیشتوانی غەززە دابین ناکەن. ئەم ڕێکخراوەیە وشداریشیداوە کە تا ئێستا ١٦٥ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستداوە و داوای دەستبەجێ و بێ بەربەستی دەستڕاگەیشتن بە کاروانی یارمەتییەکان بۆ غەززەی کرد تا پێش بە قووڵتر و نالەبارتربوونی قەیرانەکە بگیردرێ.