ژۆماری گشتیی شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٣ هەزار و ٥١ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i445060-ژۆماری_گشتیی_شەهیدانی_غەززە_گەیشتە_٧٣_هەزار_و_٥١_کەس
بە درێژەی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە، کۆی گشتی شەهیدانی ناوچەکە گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٥١ کەس. بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس هەروەها لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە هەروا ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی بێوێنەیە کە لە ئەنجامی درێژەی شەڕی جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنیستی، کوشتاری ڕێکخراو و گەمارۆدان و وێرانکاریی بەربڵاو ،ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرە دەسێنێت.
(last modified 2026-06-27T14:05:21+00:00 )
حوزه‌یران 27, 2026 16:29 Asia/Tehran
  • ژۆماری گشتیی شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٣ هەزار و ٥١ کەس

بە درێژەی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە، کۆی گشتی شەهیدانی ناوچەکە گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٥١ کەس. بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس هەروەها لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە هەروا ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی بێوێنەیە کە لە ئەنجامی درێژەی شەڕی جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنیستی، کوشتاری ڕێکخراو و گەمارۆدان و وێرانکاریی بەربڵاو ،ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرە دەسێنێت.

 

وه زاره تی ته ندروستی غه ززه ڕایگه یاند: لە ماوەی 24 کاتژمێری  ڕابردوو  به هۆی هێرشه کانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئەوناوچەیە، ٨ که س شه هید و ٢٠ که سی دیکه ش بریندار بوون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ١١ی  ئوکتوبری  ٢٠٢٥  تا ئێستا هەزار و ٣٨ کەس شەهید بوون و سێ هەزار و ٣٢٩ کەسی دیکەش بریندار بوون. لەو ماوەیەدا تەرمی ٧٨٦ شەهیدیش لە ژێر داروپەردوودا دۆزرایەوە. بەم شەهیدانەشەوە، کۆی گشتی شەهیدانی غەززە لە ٧ی  ئوکتوبری ٢٠٢٣  گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٥١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٧٣ هەزار و ٤٣٧ کەس.  هاوکات بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە: ئەوەی ئەمڕۆ لە غەززە  ڕوودەدات ، لە تەشەنەسەندنی برسێتی و هەژارییەوە بگرە  تا دەگاتە داڕمانی سیستەمی تەندروستی، تێکچوونی تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، تێکچوونی بارودۆخی ژینگەیی و بژێوی ژیان، وەستانی خوێندن و زیادبوونی ئازارەکانی منداڵان و ژنان و بەساڵاچووان، ئەوە نیشان دەدات کە داگیرکەران بەردەوامن لە بەکارهێنانی برسێتی، بێبەشکردن و لەناوبردنی ئامانجدار وەک ئامرازێک بۆ بەردەوامبوون لە دەستدرێژی دژی زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی. لە لایەکی ترەوە کەناڵی  ١٤ عیبری ئاشکرای کرد کە کابینەی ڕژێمی زایۆنی  و دەزگا ئەمنییەکانی  ڕژێمی زایۆنی  پلانێکیان داڕشتووە بۆ ئەنجامدانی پاکتاوکردنی  ڕەگەزی  تەواو لە دانیشتوانی کەرتی غەززە و موسادیش ئەرکی ئەنجامدانی ئەو  فەڕمانبەرییەتیەی لە  خێراترین  کاتدا پێ سپێردراوە. مستەفا ئەلبەرغوسی، سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی دەستپێشخەری نەتەوەیی  فەلەستین، هەروەها وەڵامی پلانی پاکتاوی ڕەگەزی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززەی دایەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پلانە هۆشداریی دووبارەی گرووپە فەلەستینییەکان و لێدوانەکانی وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی پشتڕاست دەکاتەوە.

 

آخرین متن ویرایش شده : VC- GAZE-- شمار کلی شهدای غزه به ۷۳ هزار و ۵۱ نفر رسید