تشرینی دووه‌م 24, 2020 15:13 Asia/Tehran
  • «ئارامکۆ»ش ھیچ ئارامییەکی بۆ عەرەبستان کۆ نەکردەوە

یەکەی موشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرلەبەیانیی دوێنێ دووشەممە ھێرشی کردە سەر دامەزراوەی نەوتیی کۆمپانیای ئارامکۆ لە جەددە.

ئەمە یەکەم جار نییە کە دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆ لە لایەن سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دەکرێتە ئامانج. سپتامبەری ٢٠١٩ ش دامەزراوەی ئارامکۆ لە «بەقیق» و «خەریس»یش کزایە ئامانج و زیانێکی ئابووریی قورس لە عەرەبستانی سەعودی کەوت.

شاڵاوەکانی دوێنێ سەر وێستگەی دابەشکردنی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی شاری جەددەی عەرەبستان چەند تایبەتمەندییەکی گرینگی ھەبوو.

یەکەم ئەوەی کە ئە ھێزشانە ھاوتەریب بوون لەگەڵ گەشتەکەی «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریسکا بۆ عەرەبستان، گەرچی «بنیامین ناتانیاھۆ» بێ دەنگەی لێکرد، بەڵام زۆربەی سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان گەشتی وەیش بۆ عەرەبستانیان پشتڕاست کردووەتەوە. بە واتایەکی تر ئەو ھەڵمەتەی سەر ئارامکۆ لەگەڵ گەشتەکەی نتانیاھۆش دا ھاوکات بووە.

دووھەمین تایبەتمەندی چەشنی ئەو موشەکەیە کە لە ھەڵمەتەکەدا بەکار براوە. ««یەحیا سەریع» وتەبێژی سوپای یەمەن وتی: لەو ھەڵمەتەدا لە موشەکی کروزی قودسی دوو کەڵک وەرگیراوە کە بەرەی تازەی موشەکە باڵدارەکانە و لە نێوخۆی یەمەنیش دا بەرھەم دێت.

سێھەمین تایبەتمەندی ئەمەیە کە مەودای نێوان جەددەو سنوورەکانی یەمەن زیاتر لە ٦٥٠ کیلومەترە. ئاسمانی عەرەبستان بە سیستێمی دژەموشەکیی پێشکەوتووی پاتریۆتی ئەمریکا دەپارێزرێت و بە واتایەکی دیکە موشەکی قودسی دوو ھەڵگری تەکنۆلۆژیایەکی پێشکەوتووە کە ڕێ لە پێ و شوێنگرتن و لەنێوبردنی دەگرێت.

چوارەمین تایبەتمەندیی ھێرشەکەی ڕۆژی ڕابردووی سەر دامەزراوەی ئازامکۆی عەرەبستان ئەوەیە کە ئەم ھەڵمەتە موشەکییە تەنیا دوو ڕۆژ دوای ڕزگار کرانی بنکەی «ماس» لە «ماریب» ئەنجامی گرتووە. لە ڕاستی دا ئەم ھەڵمەتە دووھەمیت زللەیەکە کە سوپاولێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن تەنیا لەماوەی دوو ڕۆژدا لە سەروچاوی ھاوپەیمانیی سەعودیی سرەواندووە.

ئینجا پێنجەمین تایبەتمەندییش ڕەھەندی بەرگریکارانەی ئەم ھەڵمەتە بوو. ئەو ھەڵمەتەی ڕۆژی ڕابردوو کرایە سەر دامەزراوەی ئارامکۆ لە کاردانەوە بە بەردەوامیی ھێزشەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر یەمەن و ھەنگاوەکانی نامرۆڤانەی ئەم ھاوپەیمانییە لەوانە ڕێگری کردن لە پاڵ گرتنی کەشتییەکانی ھەڵگری سووتەمەنی لە بەندەرەکانی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانی بوو.

دوایین خاڵ و تایبەتمەندییەش لەم پەیوەندییەدا ئەمەیە کە، ڕزگار کرانی بنکەی «ماس» و ھەڵمەتی موشەکیانەی سەر دامەزراوەی نەوتیی کۆمپانیای ئارامکۆ لە جەددە جارێکی تر ئەوەی سەلماند کە ھێزی بەرپەرچدەری سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ھەروا ڕوو لە پەرەیەو دیارە ئەمەش ھەمیسان ھاوسەنگیی دەستەڵات لە گۆڕەپانی شەڕدا دەگۆڕێت.

سەرپەیڤ