ڕۆژی نیشتیمانیی «کەنداوی فارس»
ئەمڕۆ دەھەمی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی، ساڵگەڕی دەرپەڕاندنی کۆڵۆنیالیستانی پۆرتۆگالی لە ئاوەکانی بااشووری ئێران لە ساڵی ١٦٢٢ی زایینی لە وڵاتی ئێراندا وەک ڕۆژی نیشتیمانیی «کەنداوی فارس» ناودێری کراوە.
«کەنداوی فارس» وەکو گەورەڕێیەکی گرینگی دەریایی بەردەوام جێ و شوێنێکی ھەڵکەوتەی سیاسیی ھەبووەو ئەمڕۆش وەکو گرینگترین ئاوەڕێی نێونەتەوەیی جیھان دەناسرێت.
«کەنداوی فارس» وەکو بوارگەی گۆڕینەوەی کاڵاو کەل و پەل و بازرگانی کردن لە نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا، گۆڕەپانی ململانێی ھێزە ناوچەیی و نێونەتەوەیەکان بووە.
بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی پەراوێزی کەنداوی فارس لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە بە ئانتریکی کۆڵۆنیالیستی ڕۆژئاوا بەنیازی چەواشەکارین لە بارەی ناوی «کەنداوی فارس»ەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناوی «کەنداوی فارس» لە ڕابردووی دوورەوە ھەتا ئێستا ھەر ئەمە بووە.
«کەنداوی فارس» نەک ھەر لە ڕۆژئاوای ئاسیاو لە کیشوەری ئاسیا، بەڵکو لە تەواوی جیھانیش دا گرینگایەتییەکی تایبەتیی ھەیە و لەگەڵ شاستانیەتی چەند ھەزار ساڵەی ئێراندا گرێی خوازدووەو ھەر لە بەر ئەمەش ئەم ڕێئاوە بەردەوام جێگای سەرنجی ھێزە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەکان، زەوی ناسان، کەوناراناسان، مێژوونووسان و جوگرافی زانان بووە.
«کەنداوی فارس» دەریایەکی تێوەداخراوە لە نێوان ئێران و شێوەدوورگەی عەرەبستان کە لە ڕێگای گەرووی ھۆزمۆزەوە دەنووسێ بە دەریای عوممان و پاشان ئەقیانووسی ھیندەوە.
ئەم پانتاییە ئاوییە لە باشوورو باشووری ڕۆژئاوای ئێران و لە دراوسێیەتیی پارێزگاکانی خوزستان، بوشەھرو بەشێک لە پارێزگای ھۆرمۆھگانی ئێران ھەڵکەوتووەو لەگەڵ حەوت وڵاتی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، بەحرەین، عێراق، عەرەبستانی سەعودی، عوممان، قەتەر و کوێت دا بە گوێئاوێکی جیاوازەوە سنووری ھاوبەشی ھەیە.
ڕۆژی دەھەمی بانەمەڕ ساڵگەڕی دەرپەڕاندنی پۆرتۆگالییەکان لە گەرووی ھۆرمۆزو کەنداوی فارس، لە وڵاتی ئێراندا وەک ڕۆژی نیشتیمانیی «کەنداوی فارس» ناودێری کراوە.