May 04, 2021 22:32 Asia/Tehran
  • بە بۆنەی رۆژی جیهانی قودسەوە؛ پرۆژەیەکی دیموکراسی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی فەلەستین

مەهدی شوشتەری-سەرکونسولَی کۆماری ئیسلامیی ئیران لە سلێمانی

 قەیرانی ٧٣ سالَەی داگیرکاری و زەوت کردنی سەرزەمینی فەلەستین و ئاوارەکردنی ملیۆنان فەلەستینی لەسەر خاکی باوباپیرانیان و ڕوانگەی دوژمنکارانە و تاوانکارانەی رژێمی داگیرکاری زایۆنی لە تەواوی ئەم سالآنەدا، قەیرانی فەلەستینی کردووە بە بەردەوام ترین و دریژترین و خەمناکترین قەیرانی ناوچەیی و نیودەولَەتی.

مزگەوتی ئەقسا، یەکەمین قیبلەی موسولَمانانی جیهانە کە چەندین دەیەیە لە چنگی زایۆنیزم دا یەخسیر کراوە. لە سەرەتای داگیرکرانی قودس و فەلەستینەوە، خەلَکی فەلەستین، موسولَمانان و ئازادی خوازانی جیهان بەرهەلَستی ئەو کارەیان کردووە و لە ئاست کردەوە داگیرکاری و دوژمنکاریەکانی رژیمی زایۆنی بەرگرییان کردووە. لە دەستپیکی سەرکەوتنی شۆرِشی ئیسلامی ئیرانەوە تاکو ئیستا، دۆزی فەلەستین و پیویستیی پشتگیری کردنی گەلی ستەملیکراوی فەلەستین و بەرگری یاسایی ئەم گەلە لە دژی داگیرکاری و دوژمنکاری لە بنەما حاشاهەلَنەگرەکانی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئیران بووە؛ لەم چوارچیوەیەدا دامەزرینەری مەزنی شۆرِشی ئیسلامیی ئیران، حەزرەتی ئیمام خومەینی (ر.ە) بۆ راکیشانی سەرنجی کۆمەلَگەی جیهان لەمەرِ چارەنووسی قودس و رزگارکردنی فەلەستین لە چنگی رژیمی تاوانکاری زایۆنیزم، تەنها چەند مانگ پاش سەرکەوتنی شۆرِشی ئیسلامی، کۆتا هەینی مانگی پیرۆزی رەمەزانی وەک «رۆژی جیهانیی قودس» ناولێنا بۆ ئەوەی زەمینەی یەکیتیی موسولَمان و تەواوی ئازادی خوازانی جیهان لە ئاست مافە یاسایی و مرۆڤایەتیەکانی گەلی فەلەستین دەستەبەر بکات و رۆژی قودسی نە تەنها بە رۆژی فەلەستین بەلَکو بە رۆژی ئیسلام ناوزەد کرد.

  قەیرانی ٧٣ سالَەی داگیرکاری و زەوت کردنی سەرزەمینی فەلەستین و ئاوارەکردنی ملیۆنان فەلەستینی لەسەر خاکی باوباپیرانیان و ڕوانگەی دوژمنکارانە و تاوانکارانەی رژێمی داگیرکاری زایۆنی لە تەواوی ئەم سالآنەدا، قەیرانی فەلەستینی کردووە بە بەردەوام ترین و دریژترین و خەمناکترین قەیرانی ناوچەیی و نیودەولَەتی. بە رەچاوکردنی ئەزمونە قورسە بەدەستهاتووەکان لە ماوەی حەوت دەیەی رابردوودا و روبەرِووبونەوەی ئەم راستیە تالَەی کە رژیمی زایۆنی پابەندی هیچ رِیگەچارەیەکی سیاسی لەسەر بنەمای مافە لەکیسچووەکانی گەلی فەلەستین و چارەسەریی بنەرِەتی ئەم قەیرانە نییە، زۆرینەی خەلَک و گروپە فەلەستینیەکان بژاردەی بەرگرییان هەلَبژاردووە کە لە بنەما بنەرەتیەکانی مافە نیودەولَەتیەکانە. ئەوان بەرگری هەمەلایەنە تا هەلَگرتنی تەواوەتیی داگیرکاری سەرزەمینەکانی فەلەسەتین و پیکهینانی حکومەتی یەکپارچەی فەلەستین کە پایتەختەکەی قودسی شەریفە، بە تاکە ریگەی بەردەم خۆیان دەزانن.

تەواوی گفتوگۆکان و ئەو پرِۆژانەی کە بۆ ئاشتی و چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە لە ماوەی چەند دەیەی کۆتایی دا پیشکەش کراون، بەهۆی رەچاونەکردنی ریشە بنەرەتیەکانی قەیرانەکە، پابەندنەبوونی رژێمی زایۆنی بە هەرجۆرە هەولَیکی ئاشتی خوازانە بەهۆی شوناسی پشت ئەستور بە دوژمنکاری، داگیرکاری و فراوانخوازیەکانی ئەم رژێمە و هەروەها پشتگیری ئاشکرای دەسەلآتە گەورەکان و ناوبژیوانە رۆژئاواییەکان لە رژێمی زایۆنی، لەبارچووە و شکستی خواردووە. پرِۆژە و پیشنیارەکان دەبوو بەشیوەی شیلگیرانە رِەچاوی ریشەکانی قەیرانەکە بکات. داگیرکردنی سەرزەمینی فەلەستین و ئاوارەبوونی ملیۆنان فەلەستینی و بەردەوامیی کردەوە توندئاژۆ و رۆژانەکانی رژێمی زایۆنی لە دژی گەلی فەلەستین کۆمەلَیکن  لە ریشە و هۆکارەکانی بەردەوامبوونی قەیرانی فەلەستین. کۆمەلَگەی نیودەولَەتی لە تەنیشت رەچاوکردنی ریشەکانی قەیرانەکە، دەبوو بە شیوەی شیلگیرانە میکانیزمێکی گونجاو بۆ رێگەگرتن لە بەردەوامیی کردەوە تاوانکاریەکان و تیرۆریزمی رێکخراو و حکومیی رژێمی زایۆنی لە دژی فەلەستینیەکان ئامادە بکات. تا کاتێک ئیسرائیل ئەو هەستەی هەیە کە هەر جۆرە کردەوەیەک لە دژی فەلەستینیەکان و گەلانی ناوچەکە بەبی سزا دەمینیتەوە، هیچ گەرەنتیەک بۆ وەستانی ئەم کردەوانە بوونی نابیت. هەروەها بۆ گەرەنتیکردنی رێگەچارەیەکی شایەنی جیبەجی کردن بۆ قەیرانی فەلەستین، رۆژئاوا و لە سەرویانەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبوو کۆتایی بهێنێت بە پشتگیری کردنی تاکلایەنە لە رژێمی زایۆنی کەلە ماوەی حەوت دەیەی رابردوودا ئەنجامی داوە.

لە تەواوی پرۆژە پێشکەش کراوەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی داگیرکرانی فەلەستین بچوکترین ئاماژە بە جێبەجێ کردنی مافی بنەرِەتیی چارەی خۆنووسین بۆ خەلَکی فەلەستین نەکراوە. لەسەر ئەم بنەمایە،کۆماری ئیسلامیی ئیران لە سالآنی رابردوودا پرِۆژەیەکی چوار مادەیی لەمەرِ چارەسەریی قەیرانی فەلەستین لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسیی نیشتیمانی لە نێوان فەلەستینیەکان ئامادەکردووە و خستوویەتیەرِوو کە بەپێی بنەمای دیموکراسی و مافە نێودەولَەتیەکان لە لایەن تەواوی ولآتان و گەلانەوە بە تایبەت مافی دانپێدانراوی چارەی خۆنووسین پەسەندکراوەو لە سکرتاریەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دا بە فەرمی تۆمارکراوە.ئیمە برِوامان وایە ئەم پرِۆژەیە ئەلَتەرناتیڤێکی گونجاوە لە بەرامبەر پرِۆژە شکستخواردوەکانی پیشوودا. ئەم پرِۆژەیە لە خۆگرتەی ئەم خالآنەی خوارەوەیە:

جێبەجێ کردنی مافی گەرِانەوەی ئاوارە فەلَەستینیەکان بۆ سەرزەمینی مێژوویی خۆیان؛

ئەنجامدانی گشتپرسیی نیشتیمانی لەنێوان خەلَکی رِەسەنی فەلَەستین کە لە پێش بەیاننامەی باڵفۆر لە فەلەستین دا نیشتەجێ بوون؛ لەخۆگرتەی شوێنکەوتووانی هەموو دینەکان (موسولَمان، یەهودی و مەسیحیەکان) بەمەبەستی دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین و جۆری سیستەمی سیاسی؛

پێکهێنانی سیستەمی سیاسی جێگەی خواستی زۆرینەی خەلَکی فەلَەستین؛

برِیاردان لەسەر بارودۆخی دانیشتوانی غەیرە فەلَەستینی لەلایەن سیستەمی سیاسی هەلَبژێردراوی زۆرینەوە.

 

سەرپەیڤ