نیسان 15, 2022 11:44 Asia/Tehran
  • ھەنگاوی بەرزی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران بۆ پاراستنی دامەزراوەی ناڤۆکی

میدیای ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران باسی ھەنگاوی بەرزی ڕێکخراوەی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێزرانی کردووە لە مەڕ پاراستنی دامەزراوەی ناڤۆکی.

بە پێی ڕاپۆرتی نوور نیوز، بە گوێرەی بەرنامەی تازەی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران، دەزگاگەلی تایبەتی بەرھەمھێنانی «ڕووتۆڕ» واتە بەشی سووڕەوەی دەزگاو «بیلۆز» کە پارچەیەکە بۆ دڵۆپەبڕین لە کۆمەڵەی پیشەسازیی «تێسا»ی کەرەج گوێزراوەتەوە بۆ کۆمەڵەی شەھید« ئەحمەدیی ڕەوشەن» لە نەتەنزو دەوتی بەرھەمھێنانی سانتریفیوژ لە کارگە تازەکاندا دەستی پێ کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە چالاکیی چاودێری کردنی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لەم شوێنە تازەیەدا ھیچ گۆڕانێکی بەسەردا نایەت و بە پێی ڕەوتی ئێستا وێنەی کامێراکانی چاودێری ڕادەستی ئەو دامەزراوەیە ناکرێت.

ئەم ھەنگاوە گرینگ و ستراتژییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جەنگەی دانوستانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتی ستەمکارانە دەبێ بە ھەنگاوێکی دیاریکەر لە ئاراستەی بەرزکردنەوەی ئاستی پاراستن و ئاسایشتی دامەزراوەی ناڤۆکی و پیشەسازییەکانی ھاوپەیوەندی بزانین.

ھەروەھا ئەم ھەنگاوە بایەخمەندەی ڕێکەراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران کە ھەڵگری پەیامی لێبڕاوانەو ڕاشکاوانەیە بۆ نەیاران و داڕێژەرانی پیلانی سەرەڕۆیانەی دژی چالاکییە ناڤۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، جیا لەوەی کە جارێکی تر خێرایی و پێشدەستیی پسپۆڕانی ئێرانی لە کاردانەوە بەرامبەر بە ھەڕەشەی سەخت و نەرم پیشان دەدات، ھێمایەکی ڕوونی پێ و شوێنگرتنی ئەو سیتراتژیە ڕاگەیەندراوەشە کە لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە لە مەڕ نەبەستنەوەی چالاکی و بەرنامەکانی وڵات بە دانوستان لەگەڵ لایەنە بیانیەکان پێی لە سەر داگیراوە.

سەرپەیڤ