تشرینی یه‌که‌م 19, 2022 23:05 Asia/Tehran
  • موساد شەش ئەفسەری ھەواڵگریی خۆی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا کوشت

ڕژێمی زایۆنی دوای شکستهێنانی ئۆپەراسیۆنەکەی موساد لە مەڕ تێکدانی ناوەندێکی پیشەسازی لە شاری ئەسفەهانی ئێران لانیکەم ٦ ئەفسەری دیاری خۆی تیادا برد.

دەست و پێوەندەکانی ڕێکخراوی ھەواڵگریی و سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنی (موساد) پلانیان دانابوو بۆ تەقاندنەوەی ناوەندێکی پیشەسازی لە ئەسفەهانی ئێران، بەڵام پێش ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەیان لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

موساد کە ئاشکرابوونی ئۆپەراسیۆنە ئاڵۆزەکەی بە ئابڕووچوونێکی گەورە بۆ خۆی دەزانێ، لە ڕوانگەی خۆیەوەو بە مەبەستی خۆی وتەنی ڕێگریکردن لە پێدزەی دەزگا ئاسایشتییەکانی ئێران، ناچار بوو هەموو ئەو ئەفسەرانە بسڕێتەوە بۆ بەشکو بتوانێت ئەوانی دیکە لە ئاشکرا بوونی خۆیان و پەیوەندییەکانیان بپارێزێت.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی تەسنیم رۆژی چوارشەممە، دوای شکست ھێنانی ئۆپەراسیۆنێکی چەتونی ئاسایشتیی موساد بۆ تێکدانی ناوەندێکی پیشەسازی لە ئەسفەهانی ئێران کە بووە هۆی دەستبەسەرکرانی سەرجەم ئەنجامدەرانی ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە، ڕێکخراوەی سیخوڕیی موساد، دوای دەرکردنی بەرپرسی مێزی تایبەت بە ئێران لە ڕێکخراوەکە لانیکەم شەش ئەفسەری ھەڵکەوتەی ھاوپەیوەند بەم مێزەی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشتی ئێران سڕیوەتەوەو بە شێوازی جۆراوجۆر کوشتوونی.

«تۆمەر ئیکسەگ»، «ئەیالۆن شاپیرە»، «شارۆن سماڵ»، «شایلی وێست لاند»، «ئۆفێک ئاهارۆن»، «ئیتامار ئەلحەرار» ئەو  ٦ ئەفسەرەن کە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی ئێران لە قۆناغە جۆربەجۆرەکانی لێپێچینەوەدا بە ھۆی موسادەوە کوژراون .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ڕژێمی زایۆنی مەرگی ئەو ٦ کەسەی پشتڕاست کردووەتەوە.

ئەم ڕاپۆرتە باسی ئەوەش دەکات کە: چەند ئەفسەرێکی دیکەی زایۆنیش لە لایەن بەشی دژە سیخوڕیی موسادەوە ھەر بە ھەمان تۆمەت و بە شێوەی جۆراوجۆر، لەوانە ڕووداوی ئۆتۆمبیل کوژراون، کە ژمارەی ڕێک و چارەنووسیان ڕوون نییە.

ھەر لەم چوارچێوەیەدا، سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرتەکەی تەسنیم ڕایگەیاندووە کە موساد هەرگیز بە خەیاڵیشیدا نەدەھات کە دەزگای دژەسیخوڕیی ئیتلاعاتی ئێران لە کاتی پلاندانان بۆ ئۆپەراسیۆنەکەیان لە ئەسفەهان دا جموجۆڵەکانیانی لەژێر چاودێری دا بووەو ھەر لە کاتی داڕشتنی پیلانەکە ھەتا ئەو کاتەی ھەر ھەموو ئەندامانی تاقمە تێکدەرەکە دەستبەسەر دەکات، بە تەفەڕنجەوە ئاگای لێیان بووە.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ وتووشیەتی: زایۆنییه‌کان بۆ پێشگرتن بە پێدزەی هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی ئێران تەنانەت بەرپرسی مێزه‌که‌ی ئێرانیشیان لە پۆستەکەی دوور خستووەتەوە، به‌ڵام دیارە زاڵ بوون و کارامەیی ھێزه‌ ئاسایشتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر لە زاڵ بوونی خودی زایونییەکان بە سەر ئەندام و ھێزەکانیاندایە.

ئەم سەرچاوەیە وێڕای ئاماژەکردن بە ڕۆڵی سەرەکیی موساد لە پرۆژەی ئاژاوەگێڕییەکانی ئێران، وتووشیەتی: موساد ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە و پێی وایە دەتوانێت بە هەندێک ئۆپەراسیۆنی چەتون و هاوکاری لەگەڵ دەزگا سیخوڕییەکانی ناوچەکە و ورووژاندنی ناڕاستەوخۆی ھونەرمەندان و وەرزشوانان ، ھەنگاوەکانی تێکدەرانەی بە ئەنجام بگەیەنێت . بەڵام بەدڵنیاییەوە دەشێ بوترێت کە هەموو ھەنگاوو پیلانێکی ئەفسەرانی موساد لە ژێر کۆنترۆڵ و زاڵ بوونی هێزە ئاسایشتییەکانی ئێراندایە.

سەرپەیڤ