تشرینی دووه‌م 03, 2022 14:52 Asia/Tehran
  • کێشەکانی دوای هەڵبژاردن لە ئیسراییل

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی لە فەلەستینی داگیرکراودا تەنانەت ئەگەر ببێتە هۆی سەرکەوتنی ناتانیاهۆ ، دیسانیش نابێتە هۆی رزگاری ئەو رژێمە لە کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی چوونکە هەندێ کێشە قوڵە و بە گۆڕدرانی کانیبە کۆتایی نایە بۆ وێنە کێشەی مەزهەبی و چینایەتی و قەومی.

هەندێ لە کێشەکان هاوتەریب لەگەڵ شوناسی حکومەت زیاد وکەم دەکات بەسەرنج بە ئەزمونی رابردوو ئەگەر ناتانیاهۆ ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران توشی کێشەی ناوخۆیی و دەرەکی دەبێتەوە.

لە ناوخۆدا کێشەی گەندەلی داراییی و سیاسی ئەو ئێستا کەوتۆتە پەراوێزەوە بەڵام خەنیمەکانیی دەیهێننەوە گۆڕێ و کابینەی تازە تووشی کێشە دەبێت ، هەروەها بە سەرنج بە سەرکەوتنی  پارتە راستڕەوەکان ناکۆکی مەزهەبی قوڵتر دەبێتەوە. لە هەمووان گرینگتر ئەوەیە کە کێشەی زایۆنیست و فەلەستینییەکان  زێتر دەبێت و دەرفەتی سەرهەڵدانی گڕووپە خۆراگرە تازەکان وەک عەرینولئەسوەد یان مەڵبەندی شێران دێتە ئاراوە. لە دەرەوە لەوانەیە سەرکەوتنی پارتە راستڕەوەکان لە کحنێست کاریگەریی هەبێ لە سەرکەوتنی کۆمارییەکانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنی نێوان دەورەیی لە کۆنگرەی ئەمریکا بەڵام تا کاتێک بایدن و دێمۆکڕاتەکان لە دەسەڵات دان کێشە لە نێوان تەلابیب و واشینگتۆن ساز دەبێتەوە و سەردەمی مانگی هەنگوێنی بایدن و لاپید کۆتایی دێ. هەروەها بێتوو ناتانیاهۆ بیەوێ بەڵێنی هەڵبژاردنی خۆی لەمەڕ رێککەوتنی سنوری دەریایی لەگەڵ لوبنان جێبەجێ بکات هەم کێشەی تازە دێتە ئاراوە هەم دەبێتە هۆی تووڕەیی ئەورووپا لەبەر ئەوەی ئەورووپا بۆ تێپەڕینی لە زستانی سەختە بەردەم بە تەمای نەوت و گازی مەدیتەرانەیە و ئەو کارەی ناتانیاهۆ وەک بڕیاری بن سەلمانی لێ دێ کە جوابی بایدنی نەدایەوە و لە ئۆپێک بەرهەمهێنانی نەوتی زیاد نەکرد و بایدن بە یاری لە زەوی پوتین شوپهاندی و شەڕە قسەی نێوان ریاز واشینگتۆنی لێ کەوتەوە. لە لایەکی دیکەشەوە لەو کاتەدا لە رۆژئاوا دەرفەت بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ شەڕاشۆیی زایۆنیزم لە جیهان زیاتر دەبێت. بە گشتی لەوانەیە سەرکەوتنی پارتە راسترەوەکان بوار بۆ دامەزرانی کابینەی ئیتیلافی بە سەرکردایەتی ناتانیاهۆ بەدابێنێ بەڵام  قەت بە واتای نەمانی کێشەکانی ئەو رژێمە نابێ بەڵکو لەوانەیە کێشەکان پتر بێ بە تایبەت لەوانەیە ناتانیاهۆ لەمەڕ رێککەوتنی دەریایی لەگەڵ لوبنان هەڵە بکات وەک چۆن بە قسەی بەرپرسانی زایۆنی و رۆژئاوایی تڕامپی هان دا لە بەرجام بێتە دەرێ.

سەرپەیڤ