تشرینی دووه‌م 03, 2022 20:31 Asia/Tehran
  • میدیاکانی ڕۆژئاوا لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی وا بنوێنن کە گوایە ئێران بەنیازی پەلاماردانی عەرەبستانە

هەرچەندە عەرەبستانی سعودی لە ماوەی پەنجا ڕۆژی ڕابردوودا،ھەوڵی داوە لانیکەم لە ڕێگای میدیاکانەوە هیچ هەڵوێستێکی نەرێنی بەرامبەر بە پێشهاتە ناوخۆییەکانی ئێران نەگرێتەبەر، بەڵام کەم و زۆر هیچ گومانێک لەمەڕ ڕۆڵی نەرێنی و دوژمنکارانەی ئەم وڵاتە لە بارەی ئاژاوەکانی ئەم دواییەی ئێران لە ئارادا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی نوور نیوز؛ ڕۆژی سێشەممە ڕۆژنامەی ئەمریکی «واڵ ستریت ژۆڕناڵ» بە بڵاوکردنەوەی ھەواڵێک بانگەشەی ئەوەی کرد کە گوایە ڕیاز ھێندێک زانیاریی داوەتە واشێنگتۆن و ئاگاداری کردووەتەوە کە گوایە ئێران بە نیازی ھێرشکردنە سەر ھێندێک ئامانجە لەنێو خاکی  عەرەبستاندا لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو.

لەو یادداشتەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە سوپای ئەمریکا و هێزەکانی دیکە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ئاستی هۆشدارییان بەرزترکردووەتەوە و ئامادەن بۆ هەر ئەگەرێک لەم بارەیەوە. هەرچەندە ئەم هەواڵە تا ئێستا کاردانەوەی دەسەڵاتدارانی ڕیازی لێنەکەوتۆتەوە، بەڵام «نێد پرایس» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا لە وەڵامی ئەم پرسیارەی کە ئایا شارومەندانی ئەمریکیی دانیشتووی عەرەبستان لەمەڕ ئەم ھەڕەشەیەی دژی ڕیاز ئاگادار کراونەتەوە،وتی: من ئاگاداری ھیچ جۆرە وشداری دانێکی کۆنسولی نیم.

بڵاوکردنەوەی دانگۆیر نیازی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ھێندێک ئامانج لە عەرەبستان لە کاتێکدایە کە لە ماوەی چەند حەوتەی ڕابردوودا ناڕەزامەندییەکانی دوای کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو «مەھسا ئەمینی» بە ورووژاندنی میدیاکانی سەربە سعودی و ھێندێک لەو دارەدەست و گروپانەی کە لە لایەن ڕیازو کۆمەڵێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتگرییان لێ دەکرێت، بووە ھۆی سەرھەڵدانی ئاژاوە لە ھێندێک لە شارەکانی ئێران دا.

هەرچەندە عەرەبستانی سعودی لە ماوەی پەنجا ڕۆژی ڕابردوودا،ھەوڵی داوە لانیکەم لە ڕێگای میدیاکانەوە هیچ هەڵوێستێکی نەرێنی بەرامبەر بە پێشهاتە ناوخۆییەکانی ئێران نەگرێتەبەر، بەڵام لای بیروڕای گشتیی نێوخۆیی و ھەروەھا کارناسانی سیاسیی سەربەخۆ لە ئاستی ناوچەکەو جیھاندا، کەم و زۆر هیچ گومانێک لەمەڕ ڕۆڵی نەرێنی و دوژمنکارانەی عەرەبستان  پەیوەست بە ئاژاوەکانی ئەم دواییەی ئێران کە بە داخەوە زیانی ماددی و مرۆڤیشی لێ کەوتەوە، لە ئارادا نییە.

لە دۆخێکی وەھادا بوونی داواکاریی جەماوەری و هەروەها ئاوەزی حوکمڕانی لەسەر بنەمای دابینکردنی زۆرترین قازانج و ئاسایشی نیشتیمانی وا ھەڵدەگرێ کە وڵاتی مەبەست لە ئامێرەکانی تەمێ کردن بۆ وەڵامدانەوەی سەرەڕۆیی و دوژمنکارییە ئاشکراو نھێنییەکان سوود وەربگرێت و دەمکوتی ناحەزانی خۆی بکات.

بڵاو بوونەوەی ھەواڵەکەی ڕۆژنامەی ئەمریکیی «واڵ ستریت ژۆڕناڵ» کە ھیچ بەڵگەیەکیشی بۆ سەلماندنی نەھێناوەتەوە، لە ڕاستی دا پەلەقاژەیەکە بۆ چەواشەکردنی ھەواڵی لە سەر بنەمایەکی جێی قەبووڵی وەک «بەرەڤانیی ڕەوا» کە ھەڵبەت لە بەر ئەو ھۆکارانەش کە باسی کرا لای بیروڕای گشتیی ڕێی تێ ئەچێ.

ئەمڕۆ پاش تێپەڕینی  ٤٣ ساڵ بەسەر دامەزرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تێپەڕینی سەرکەوتووانەی وڵات بە سەختترین و ئاڵۆزترین قەیرانەکاندا  کە دیارە ھەرکامەشیان بۆ سەرنخون کردنی حکومەتێکی بەھێزیش بەسە، ھەموو لایەک دەبێ لە ھێزی جەماوەری و یەکگرتوو بوونی داڕشتی حکومەتی ئێران تێ گەییشت بن.

ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو ئەوەی دەرخستووە کە بەکارهێنانی هەر شێوازێک جگە لە ڕێزگرتن و پەیڕەوکردنی بنەما پەسەندکراوەکان لە پەیوەندیی دراوسێیەتی و نێونەتەوەیی لە ئاستی ئێراندا بە دڵنیاییەوە زیان و زەرەرمەندی نەبێ، ھیچی دیکەی بۆ لایەنی توشی کەڵکەڵە ھاتوو بە دواوە نابێت.

سەرپەیڤ