تشرینی دووه‌م 17, 2022 12:31 Asia/Tehran
  • دەرچوونی بەیاننامەی ترۆئیکای ئەوروپی دژ بە ئێران لە لایەن ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمییەوە

ترۆئیکای ئەوروپی داگری ئاڵمانیا،فەرەنسا و بەریتانیا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمییەوە، بەیاننامەیەکی هاوبەشی دژی بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی ئێران بڵاوکردەوە.

دوای چەند مانگێک وتووێژی چڕوپڕ، دانوستانەکانی ڤیەننا بە تەوەری هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتە دڕندانە و نایاساییەکانی دژی ئێران ، گەییشتە ئاستێک کە ئەگەر ئەمریکا مەرجەکانی پێکهاتنی ڕێککەوتنێکی سەقامگیر و متمانەپێکراو قبوڵ بکات، ئەوا ڕێککەوتنی یەکجاری لە کورتترین ماوەدا مسۆگەر دەبێت.

ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە کە مەرجی گەییشتن بە ڕێککەوتن، هەڵوەشانەوەی کاریگەرو ھەمیشەیی بایکۆتەکانە بە شێوەیەک کە قازانجی ئابووریی گەلی ئێران مسۆگەر بکرێت و ئەو پرسە وەک ئامێرێکی گوشارنەمێنێتەوە بۆ ئەوەی لەدژی ئێران بەکار بھێندرێت؛ بەڵام دەوڵەتی سستەک و لاوازی «جۆ بایدن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بە هۆی کێشە ناوخۆییەکان و گوشارەکانی ڕژێمی زایۆنی دەسەڵاتی بڕیاردانی گەڕانەوە بۆ بەرجامی نییە، ھانا بۆ تاکتیکی خەتابار کردن و دیاری کردنی مۆڵەت دەبات و دەبێتە ھۆی درێژە خایاندنی ڕەوتی دانوستانەکان. لەم ناوەدا ئەوروپییەکان پشتیوانی لە هاوپەیمانی دێرینی خۆیان واتە ئەمریکا دەکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ترۆئیکای ئەوروپی لەم بەیاننامەیەدا کە لە لایەن نوێنەری ئاڵمانەوە خوێندرایەوە، بانگەشەی کردووە کە ئەگەر ئێران دەست بە ڕاپەڕاندنی تەواوی بەڵێنەکانی لە  بەرجام نەکاتەوە، ئەوا لە داهاتوودا دۆخەکە خراپتر دەبێت.

نوێنەری ئەمریکا له ئاژانسیش له کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، بە ھێنانە ئارای بانگەشەی ناڕاستی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، داوای لە تاران کرد کە خۆی وتەنی چالاکییە جێی نیگەرانییەکانی ڕابگرێت.

بەڵام «میخائیل ئولیانۆف»، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە بنکەکەیان لە ڤییەنایە، لە وەڵامی قسە دژە ئێرانییەکانی نوێنەری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی ، ڕایگەیاند کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار لە دژی ئێران ئامانجێکی ئاشتیانەی لە پشت نییە.

لەم دیدارەدا لایەنە ڕۆژئاواییەکان لە درێژەی تاکتیکی بەخەتابارناساندن دا، ڕەخنەیان لە ڕێوشوێنی قەرەبووکەرەوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پێکھێنانی هاوسەنگی لە ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتننامەی بەرجام گرتووەو ھەمیسان تارانیان وەک هۆکاری دواکەوتنی گەییشتن بە ڕێککەوتنی یەکجاری لە ڤیەنناو دەستپێکردنەوەی ڕەوتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناساندووە.

دانوستانەکان بە تەوەرەی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتی ستەمکارانەو نایاسایی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هۆی دەستپێشخەرییەکانی تیمی دانوستانکاری ئێرانەوە پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام خاوجوڵانەوەو خەمساردیی دەوڵەتەکەی «جۆ بایدێن» بۆ قەرەبووکردنەوەی کردەوە نایاساییەکانی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا و بەردەوامیی پێکدادانی ئەوپەڕی فشار ھێندێک گومانی لە مەڕ شێلگیربوونی ئەم وڵاتە بۆگەڕانەوە بەرەو بەرجام و درێژکردنەوەی پرۆسەی گفتوگۆکان ھێناوەتە ئاراوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەک وڵاتێکی ئەرکمەند، گەلێک جار ڕایگەیاندووە کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەمریکا ئەو لایەنە بووە کە یاسای بەرجامی پێشێل کردووە، ئەوە واشێنگتۆنە کە دەبێ وێڕای ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنەکەو واش ھەڵدەگرێت ڕاپەڕێندرانی بەڵێنەکانی ئەمریکا تاقی بکرێتەوە.

سەرپەیڤ