شوبات 08, 2023 09:04 Asia/Tehran
  • ھەڵۆ _٤٤

هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەردەی لەسەر یەکەم بنکەی ئاسمانیی ژێرزەمینیی خۆی بە ناوی« ھەڵۆ _٤٤ » لادا.

بنکەی هێزی ئاسمانیی «هەڵۆ_٤٤»ی ئەرتەشی ئێران توانای وەرگرتن و ئامادەکردنی ھەموو جۆرە فڕۆکەیەکی ڕاوکردن و بۆمب ھاوێژو هەروەها خۆفڕی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ھەیە.

Image Caption

جێگای ئاماژەیە «هەڵۆ_٤٤» یەکێکە لە چەندین مۆڵگەی ئاسمانیی ژێرزەوینیی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران، کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ھاوتەریب لەگەڵ پێویستیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم هێزە و ڕەچاوکردنی بنەماکانی «بەرگری شارستانی» لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتدا دروستکراوە.

Image Caption

دروستکردنی ئەم بنکانە لە شوێنی جیاوازدا ھاوتەریب لەگەڵ پێداویستییەکان و بە ئاستێکی بەرزی سەلامەتی و ھێمنایەتی بە سەرنجدانی دیزاین و دروستکرانی لەژێرشاخەکان دا، بەستێن بۆ ڕاپەڕاندنی ئۆپەراسیۆنی لەناکاوو خافڵگیرانەو چاوەڕوان نەکراوی دوژمن خۆش دەکات. ئەم بنکانە ھەروەھا بە ڕاگرتنی فڕۆکەشەڕکەرەکان لە جێگاگەلی ھێمن و تەیارکردنیان بە سیستێمی شەڕی ئلێکترۆنی ، بۆمب و موشەک، لەوانەش موشەک گەلی یاسین، قائیم و ئاسەف ، ھەلی ئۆپراسیۆنی دووراودوورو زیادکردنی مەودای ستراتیژی بۆ ئەنگاوتنی ئامانجگەلی دوورەدەستی ڕەخساندووە.

Image Caption

هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا توانیویەتی لە ڕووی هێزو توانای هێرش بردنەوە خۆی بە باشی بەهێز کات.

Image Caption

ئەم دەستکەوتە نوێیە لە هەل و مەرجێکدا مسۆگەر کراوە کە پیشەسازیی بەرگریی ئێران لەژێر گەمارۆو بایکۆت دایە، بەڵام ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری بەرهەمهێنانی کەرەستەی بەرگریی وەک موشەک، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، چەکی سووک و قورس، پاپۆڕشکێنی چەند هەزارتۆنی و هەموو جۆرە فڕۆکەیەکی شەڕکەر و ژێردەریایی بووەتە هێزی یەکەمی ناوچەکە. ھەر ئەم توانایەش لە مەڕ بەرهەمهێنان و کەڵک وەرگرتن لە چەک و کەرەستەی شەڕ، وایکردووە ھەتا کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەکەوە لە ڕووی بەرهەمهێنانی ئاسایشی خۆیدا بە تەواوی ڕەسەن و خۆماڵی بێت و لە لایەکی دیکەوە ئاستێکی بەرزی ڕێگریکردن و بەرپەرچدانەوە بەدەستبهێنێ، بەجۆرێک کە ئێستا دوژمنان زۆر باش لەوە تێگەییشتوون کە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران سادە و بێ تێچووی قورس نابێت.

Image Caption

ھەر لەم پەیوەندییەدا سەرداری سەرلەشکری پاسدار «محەمەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کاتی بەسەر کردنەوەی بنکەی هێزی ئاسمانیی «هەڵۆ_٤٤»ی ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران، بە جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامبوونی پرۆسەی بنیاتنانی بنکە ستراتیژییەکان، ڕایگەیاند: ڕەوتی دروستکردنی بنکەی سەلامەت کە ئەم بنکەیە یەکێکە لە چەند نموونەیەکیان، بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی دوژمن زیاتر و زیاتر لە بارەی لەشکرکێشانی سەرکەوتووانە بۆ سەر وڵاتەکەمان ھیوابڕاو ببێت و هێزی ڕێگریکردنمان بەهێزتر و سەقامگیرتر و بەردەوامتر ببێت بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئەرخەیانیی گەلی ئێران.

Image Caption

خاڵێکی گرنگی دیکە سەبارەت بە بنکەی ئاسمانیی «هەڵۆ_٤٤» ئەوەیە کە ئەم بنکەیە دەکەوێتە ژێر شاخەکانەوە کە زۆرێک لە بۆمباکان کاری تێ ناکەنن و توانای پاراستنی ئامێر و چەکی ستراتیژی هێزی ئاسمانی هەیە؛ بۆیە ئەم تایبەتمەندییە دەبێتە هۆی زیادبوونی بارستایی ئۆپەراسیۆنی لەشکریانی ئێران بۆ سەرکوتکردنی دوژمنان.

Image Caption

فەکتەرێکی دیکە کە توانای بەرگریی ئێرانی لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان بەرزتر کردووەتەوە سیستەمی دژە مووشەکییە، لە ئێستادا ئێران لە ڕیزی ئەو چەند وڵاتەی جیهانە کە بە پشت بەستن بە توانا ناوخۆییەکانی پێشکەوتووترین سیستەمی بەرگریی دژە مووشەکیی بەرهەم هێناوە، لەوانەش ئەم سیستەمانە کە ناوی (باوەڕ ٣٧٣)ـە کە لە ڕووی مۆدێلی (S-300)ی ڕووسی دروست کراوە، بەڵام زۆر پێشکەوتووترە و کاری پاراستنی گرنگترین بەشەکانی وڵات، لەوانە هەندێک لە بنکە ئەتۆمییەکانی لە ئەستۆیە.

 

Image Caption

 

ئاشکرایە کە دەسەڵاتی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھاوتەریب لەگەڵ هەڕەشەو گوڕەشەی دوژمنان بەرەوپێش دەچێت، بەجۆرێک کە لە ٩٠٪ پشتبەستن بە کەرەستەی سەربازیی بیانی ھەتا پێش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ئێستا گەیشتووەتە ٩٠٪ خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی چەکی پێویست؛ بنکەی ئاسمانیی «هەڵۆ_٤٤» بە یەکێک لە گرنگترین و ستراتژی ترین بوارەکانی پەرەپێدانی چەکەمەنیی ئێران دادەنرێت کە ئاستێکی بەرزی لە ڕووی ڕێگری و بەرپەرچدانەوەو بەرەڤانی کردن بۆ وڵات بە دیاری هێناوە.

Image Caption

سەرپەیڤ