ئادار 23, 2023 03:21 Asia/Tehran
  • دەنگی لێبڕاوانەی پەرلەمانی ئۆردۆن بۆ وەدەرنانی باڵوێزەکەی ئیسرائیل

پەرلەمانی ئۆردۆن دەنگی بە دەرکردنی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لەم وڵاتە دا.

Image Caption

پەیوەندییەکانی ئۆردۆن و ڕژێمی زایۆنی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جارێکی دیکە گرژی و ئاڵۆزیی بەخۆیەوە بینیوە. «بێزالیل سمۆتریچ» وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنی لەم دواییانەدا نەخشەیەکی نیشان دا کە تێیدا بەشێک لە ئۆردۆن و فەلەستینی داگیرکراو بە ناوچەکانی ژێرڕکێفی ئیسرائیل لکێندرا بوو. ئەم کارەی وەزیری دارایی ئیسرائیل لە کاتێکدا ئەنجامدرا کە «بنیامین ناتانیاهۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکەرای قودس لە کۆتاییەکانی مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا گەشتێکی بۆ ئۆردۆن کردو لەگەڵ «شا عەبدوڵڵای دووھەم» پاشای ئەم وڵاتە کۆبووەوە و قسەی کرد.

Image Caption

دوای ئەم دیدارە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی کابینەی ئیسرائیل کۆبوونەوەی نێوان ناتانیاهۆ و عەبدوڵڵای دووھەمی وەک گفتوگۆیەک لەسەر "پرسەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی هاوکاریی ستراتیژی و ئەمنی و ئابووریی نێوان ئیسرائیل و ئۆردۆن، کە گوایە یارمەتیی سەقامگیریی ناوچەکە دەدات" ڕاگەیاند.

Image Caption

دوومانگ دوای ئەم کۆبوونەوەیەو جەختکردنەوەی لایەنەکان لەسەر پەرە پێ دانی هاوکارییە ئەمنی و ستراتیژییەکان، پەیوەندییەکانی نێوان عەممان و تەلئەبیب لە ڕادەبەدەر گرژ بوو. هۆکاری سەرەکیی ئەم دۆخەش درکێندرانی خولیای کابینەکەی بنیامین ناتانیاهۆ لەمەڕ داگیرکردنی ئۆردۆنە.

Image Caption

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرلەمەش کابینەکەی ناتانیاهۆ ھێندێک هەوڵی بۆ لاوازکردنی سەرپەرشتیاریی ئۆردۆن بە سەر قودس و شوێنە پیرۆزەکان دەستپێکردبوو.

Image Caption

«جەواد ئەلعەنانی» بەرپرسی پێشووی نووسینگەی شاهانەی ئۆردۆن و یەکێک لە کەسایەتییە دێرین و بەئەزموونەکانی دۆسیەی فەلەستین و ئیسرائیل، هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی ناتانیاهۆ بۆ ئۆردۆن لە ژانویەی ساڵی ڕابردوو، لە یاداشتێکدا کە لە، چەندین ماڵپەڕ، لەوانە ڕۆژنامەی "ئامون"، بڵاو کرایەوە، نووسی: دوو شت هەیە کە پاشای ئۆردۆن هێڵی سووری لەسەر بنەمایان دامەزراندووە و بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە بەزێندرانیان نادات؛ هێڵی سووری یەکەم هەر جۆرە پێشێلکارییەک یان لاوازبوونی سەرپەرشتیی ئۆردۆن بەسەر قودس و شوێنە پیرۆزە ئیسلامی و مەسیحییەکانە. هێڵی سووری دووھەمیش ئەوەیە کە حکومەتی نوێی ئیسرائیل بیھەوێت فەلەستینییەکان بگوازێتەوە بۆ ئۆردۆن، یان سیاسەت و ڕێوشوێنێک بگرێتەبەر کە ئۆردۆن دەکاتە سەرزەوینێکی جێگرەوەو بەدیل.

Image Caption

لە ئێستادا پێدەچێت کە کابینەکەی ناتانیاهۆ خەریکی بەزاندنی هەردوو هێڵە سوورەکەی حکومەتی ئۆردۆن بێت و هەوڵ دەدات سیاسەتی بە جێگرەوەکردنی ئۆردۆن بۆ فەلەستینییەکان پەیڕەو بکات. ئەم ڕێبازەی کابینەی ناتانیاهۆ درێژەپێدەری سیاسەتی داگیرکردنی جوگرافیای وڵاتانی عەرەبی لەلایەن ڕژێمی داگیرکەر و پەرەپێدانی سەرزەوییە داگیرکراوەکانە.

Image Caption

لەسەر ئەم بنەمایە، «ئەیمەن ئەلسەفەدی» وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن، لە وەڵامی ئەو نەخشەیەی کە بە دەستی وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنییەوە بوو، جەختی کرد: داگیرکاریی ئیسرائیل ماک و بنەمای سەرەڕۆییەکانیەتی و ناوچەکە تەنیا کاتێک سەقامگیری بە خۆیەوە دەبینێت کە ئەم داگیرکارییە کۆتایی پێ بێت. وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن هەروەها ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنیی باڵوێزی ئەو ڕژێمە لە عەممانی بانگ کرد.

Image Caption

ئێستا پەرلەمانی ئۆردۆنیش خۆی لەم بابەتە تێ گەیاندووەو بە کۆی دەنگەوە داوای دەرکردنی باڵوێزەکەی ئیسرائیل لە عەممان دەکات. «ئەحمەد ئەلسەفەدی» سەرۆکی پەرلەمانی ئۆردۆن، ڕوولە دەوڵەتی ئەم وڵاتە ، بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەو کارەی وەزیرەکەی ئیسرائیل بە واتای پێشێلکردنی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان دێت، وتویەتی: ئەمە دۆخێکە کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت و دژی دابە نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئۆردۆن و ئیسرائیلیشە.

Image Caption

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئۆردۆنیش بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوەو لە میانەی دا داوای پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئۆردۆن و ئیسرائیلی کردووە. ھەر بۆیە دەکرێت چاوەڕوان بکرێت کە ڕێککەوتنی ئاشتیی ساڵی ١٩٩٤ی نێوان ئۆردۆن و ئیسرائیل لەبەر کردەوەی ڕەگەزپەرستانە و داگیرکەرانەی کابینەی توندڕەوی ناتانیاهۆ بکەوێتە مەترسییەوە.

Image Caption

سەرپەیڤ