نیسان 07, 2023 05:56 Asia/Tehran
  • وتەو  ڕادەر بڕینەکانی کەسایەتییەکانی سەربە ڕژێمی زایونی لە بارەی ھەڵوەشانەوەی ڕژێمەکەیان

کاربەدەستانی ڕژێمی کۆن و ئێستای ڕژێمی زایونی بە سەرنجدانی گۆڕانکارییەکانی سەرزەوییە داگیرکراوەکان لەو باوەڕەدان کە تەمەنی ڕژێمەکەیان ھێندەی بە بەرەوە نەماوە.

                  «ڕۆنێن بار» سەرۆکی شاباک    بەرواری 03.04.2023

Image Caption

«ڕۆنێن بار» سەرۆکی شاباک لە بارەی شۆڕشی دادوەرییەوە لە مەراسیمی یادکردنەوەی سەرۆک کۆمار«ئیسحاق هێرتزۆگ» وتی: ئێمە لە لوتکەی هەستیارترین قۆناغی ئەمنیداین. نیشانە و وشداری دانەکانی ئۆپراسیۆنەکان دەگمەنن. شاباک بەوپەڕی تواناوە کاردەکات. دەرزیی «جەمسەربین»ـەکەمان هەمیشە ئاراستەی باکوور پیشان دەدات و  بەلای ڕاست و چەپدا لانادات.

       «عەساف زەمیر» کونسوڵی پێشووی ئیسرائیل لە نیویۆرک   بەرواری 17.03.2023

Image Caption

«عەساف زەمیر» کونسوڵی ئیسرائیل لە نیویۆرک لە نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەیدا نووسیویەتی: نیگەرانم لە چاکسازییە دادوەرییەکانی حکومەت. ئەم چاکسازیانە بناغەکانی دیموکراسیی ئیسرائیل دەڕووخێنن و سەروەریی یاسا لەنێو دەبەن.

«یۆئاڤ گالانت» وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونی کە «ناتانیاهۆ» دوای گەڕانەوەی لە لەندەن بە شێوەیەکی نافەرمیانە ھەوڵی دوورخستنەوە لە پۆستەکەی دا بەرواری 25.3.2023

Image Caption

«یۆئاڤ گالانت» وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونی خوازیاری وەستانی پرۆسەی شۆڕشی دادوەری بوو ھەتا دوای ڕۆژی سەربەخۆیی و هۆشداریشی دا لە دەرئەنجام و شوێنھاتەکانی و وتیشی: ئاسایشی ئیسرائیل ئامانجی سەرەکی ژیانم بووە. لە ماوەی ژیانمدا دەیان جار و شەو و ڕۆژ بە جلوبەرگی سوپاوە ژیانی خۆمم بۆ خستووەتە مەترسییەوە و ئێستاش ئامادەم ئەم باجە بدەم. لەم چەند حەوتەیەی دواییدا شتێکی گەورە ڕووی داوە. من لە کۆبوونەوەم لەگەڵ فەرماندە و سەربازەکان لە سەروبەندی ئۆپەراسیۆن و گەشت لێدانەکان لە مەیدانەکانی مەشق و لە ژوورەکانی پلاندانان دا، گوێم لە دەنگەکانە کە بەرزتر دەبنەوە و زۆر نیگەرانم.

 

   ئیسحاق هێرتزۆگ سەرۆکی ڕژێمی زایونی  بەرواری  24.01.2023

Image Caption

«ئیسحاق هێرتزۆگ» سەرۆکی ڕژێمی زایونی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پلانەکەی ناتانیاهۆ، وتی: «بەرمیلی بارووت خەریکی تەقینەوەیە، دەبێ بە خۆماندا بێینەوە، لە ئێستادا نیگەرانی  دابەشبوونی نەتەوەکەمانم،پێدەچێت نەک هەر لەبیرمان چووبێت کە چۆن ڕێک بکەوین، تەنانەت نازانین کە چۆن دانوستان و گفتوگۆ بکەین».

 

           نەفتالی بێنت  سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل بەرواری  31.05.2022

Image Caption

«نەفتالی بێنت» سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایونی لە نووسراوێکدا لە ژێر سەردێڕی «نامەیەکی کراوە بۆ زۆرینەیەکی بێدەنگ» نووسیویەتی: جولەکەکان دووجار حکومەتێکی سەربەخۆ و یەکگرتوویان لە خاکی ئیسرائیل پێکهێنا.یەکەم جار ٨٠ ساڵی خایاند و دواتر بەهۆی ناکۆکی ناوخۆییەوە دابەشکراو بوو بە دوو بەش. جاری دووھەم ٧٧ ساڵی خایاند و بەهۆی ناکۆکیی ناوخۆییەوە لەلایەن ڕۆمیەکانەوە شکستی هێنا. ئێستاکە سەرزەوینی ئیسرائیل سێیەم دەرفەتە. ئێستا ئەم سەرزەوینە تەمەنی ٧٥ ساڵە. هەموومان ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەک دەبینەوە. ئایا دەتوانین دەیەی هەشتەم بە سەربەخۆیی و یەکگرتوویی وەپشت سەر بنێین یان بەهۆی ناکۆکی نێوخۆییەوە جارێکی دیکە شکست دەهێنین؟

ئەم نامەیە لەو کاتەدا نووسراوە کە «بنێت» سەرۆک وەزیران بوو، بەڵام بنیامین ناتانیاهۆ وەک ئۆپۆزسیۆن بە فەرمیی نەدەناسی و ھەوڵی خەوشاندنی سیاسیی بەردەوام کردو «بنێت»یش لەبەر بێ دەنگەلێکردنی زۆرینە لەبەرامبەر «مەکینەی خەوشاندنی» ناتانیاھۆدا خۆی مت کردبوو.

 

      یائیر یاپید سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ڕژێمی زایونی  بەرواری   20.07.2022

Image Caption

«یائیر یاپید» سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ڕژێمی زایونی لە سەرەتای بانگەوازی هەڵبژاردن: دیموکراسیی ئیسرائیل لە مەترسییەکی گەورەدایە؛ ئیسرائیلییەکان دەتوانن ناکۆکییەکان وەلا بنێن.

 

بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بەرواری 10.10.2017

Image Caption

«بنیامین ناتانیاھۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی دەسەڵاتی «خشمونائیم» ٨٠ ساڵ بەردەوام بوو، دەبێت دڵنیابین لەوەی ئیسرائیل یادی ١٠٠ ساڵەی خۆی بکاتەوە.(هەرچەندە ئەم لێدوانە پێش ساڵێک لەمەوبەر دراوە. بەڵام بنەمای سەرەکیی ژمارەی هەشتا شێوەڕوانگەی زایۆنییەکان ڕوون دەکاتەوە،  بە جۆرێک کە بە بنەمای لێدوانەکانی بەرپرسانی دواتری ئەم ڕژێمەش دادەنرێت. لەو کاتەدا، زۆرێک ڕەخنەیان لە ناتانیاهۆ گرت کە ئەمە بەو مانایەیە کە تەمەنی ٨٠ ساڵی بە خۆمانەوە نابینین.(ڕادیۆی عیبری)

 

 ئیھود باراک  سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ڕژێمی زایونی  بەرواری  10.09.2018

Image Caption

«ئیھود باراک» سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ڕژێمی زایونی من نیگەرانم ، دەستەڵاتەکەمان بەرەو لەنێوچوون دەڕوات.

                  07.05.2022

نە تیرۆر لەناومان دەبات، نە فەلەستینییەکان، نە حزبوڵڵا، نە ئێران - تەنانەت ئەگەر چەکی ئەتۆمیشی هەبێت. مێژوو دەریخستووە کە گەورەترین مەترسی بۆ سەر وڵاتێک، ناکۆکی و دابەشبوونی ناوخۆیی و ڕق و کینەی جولەکە بەرامبەر بە جولەکەیە. هاندان و خۆپەرستی و جیاوازی ساڵ بۆ ساڵ زیاتر دەبێت. ئەو گەلانەی لە ساتەوەختی تاقیکردنەوەدا ناتوانن یەکێتی خۆیان بپارێزن، لە مێژوودا دەسڕدرێنەوە.

 

                یورام کۆھێن سەرۆکی پێشووی شاباک  بەرواری 18.02.2023

Image Caption

«یورام کۆھێن» سەرۆکی پێشووی شاباک لە خۆپیشاندانەکەی قودس دژی پلانەکەی ناتانیاهۆ ڕایگەیاند، ئەم پلانە ئیسرائیل دەکاتە سەرزەوینێکی نادیموکراسی. بەم پلانە هاوسەنگی و کۆنترۆڵی پێویست بۆ دیموکراسی دەفەوتێن.

 

 ئاڤیگدۆر کەهلانی وەزیری پێشووی ئاسایشی ناوخۆ ڕژێمی زایونی بەرواری18/12/2022

Image Caption

«ئاڤیگدۆر کەهلانی» وەزیری پێشووی ئاسایشی ناوخۆ وتی: ئێمە لە شەڕی ناوخۆداین، ئێستا لە ناوەڕاستی شەڕێکداین.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە دزینی تانکێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە پلانەکەی ناتانیاهۆش، وتی: بەکارهێنانی ئەو ئامرازانە تەنیا یارمەتیدەرە بۆ چڕکردنەوەی ململانێکان.

سەرپەیڤ