May 08, 2023 17:03 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی ئاماژەیە بۆ کەمبوونەوەی کنەو دەستەڵاتی ئەمریکا لە ناوچەکەدا

عەبدولباری عەتوان، سەرنووسەری ڕۆژنامەی ناوچەیی «ڕەئی ئەلیەوم»، لە وتارێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم گەڕانەوەیە شکستێکی گەورەیە بۆ ئەمریکا و ئاماژەیە بۆ دابەزینی کنەودەستەڵاتی واشنتۆن لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

Image Caption

وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتنی خۆیانیان لەگەڵ پلانی گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی ڕاگەیاند.

لە نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١١ کۆمکاری عەرەبی ئەندامێتی دیمەشقی هەڵپەساردو سزای سیاسی و ئابووریی بەسەردا سەپاند.

Image Caption

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا، «عەبدولباری عەتوان» لەم وتارەدا نووسیویەتی: خۆڕاگریی سوریا کە ماوەی 12 ساڵە بەردەوامە، ڕۆژی یەکشەممە بە سەرکەوتنێکی مێژوویی دیکە کۆتایی هات و بە بڕیاری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی ،گەڕانەوەی بێ مەرجی سوریا بۆکۆمکاری عەرەب مسۆگەر کراو دەرگاکان بەڕووی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆکی سوریا بۆ بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی کۆمکاری عەرەبی لە ڕیاز لە 19ی مانگی مای دا کرایەوە.

Image Caption

ناوبراو بە ئاماژە بۆ ئەمەی کە، گەڕانەوە بۆ کۆمکاری عەرەبی سەرکەوتنێکە بۆ گەل و سەرکردایەتی سوریا، وتیشی: ئەمە شکستێکی گەورەیە بۆ ئەمریکا، کە بەتوندی دژی گەڕانەوەی سوریا وەستایەوەو هەندێک لە هاوپەیمانەکانی هان دا بۆ ئەوەی بە هەموو شێوەیەک ڕێگری لێبکەن. بەڵام هیچ وڵاتێکی عەرەبی پشتگریی ئەو داخوازییەی ئەمریکای نەکردو ئەمەش دابەزینی کاریگەریی واشنتۆن لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشان دەدات.

Image Caption

لە درێژەی ئەم بابەتەدا عەتوان نووسیویەتی: سوریا لە کۆبوونەوەی دۆحە لە ساڵی 2013 لە لوتکەی عەرەبی دەرکراو کورسیەکەی درا بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا، بەڵام ئەمڕۆ پێش کۆبوونەوەی ڕیاز دەگەڕێتەوە بۆ ئەم یەکێتییە و ئەم مەسەلەیە لە سای گۆڕانکاریی ستراتیژیی سەرکردەکانی عەرەبستان لە ئەنجامی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هاتووەتە ئاراوە.

سەرنووسەری گۆڤاری «ڕەئی ئەلیەوم» وتیشی: سوریا سەرکەوت و ئەگەر ئەو ١٢ ساڵە خۆڕاگریی بێ بڕانەوەی سوپا لە بەرەکانی شەڕدو پشتیوانیی زۆرینەی گەلی سوریا لە سەرکردایەتی و ڕاوەستانیان نەبایە، گەڕانەوە بۆ کۆمکاری عەرەبی سەری نەدەگرت.

Image Caption

لە درێژەدا نووسیویەتی: ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل گەورەترین دۆڕاوی ئەم ڕاچەنینە عەرەبییە و شوێنھاتەکانی دەبێت، کە دیارترینیان بنبڕکرانی ململانێی تائیفی و گرنگیدان بە ئارمانجی فەلەستین و هەڵوەشاندنەوەی هەموو سازانە کوۆن و نوێیەکانە.

سەرنووسەری ڕۆژنامەی «ڕەئی ئەلیەوم» وتووشیەتی: پێشوازیکردن لە گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی بەتەنها بەس نییە، بەڵام دەبێت ڕێوشوێنی جددی بگیردرێتەبەر بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوریا و کەمکردنەوەی کێشەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە.

Image Caption

سەرپەیڤ