May 14, 2023 13:12 Asia/Tehran
  • کارناسێکی کورد: دەنگی کوردەکانی تورکیا بە یەکێک لەو هۆکارە گرنگانە دادەنرێت کە دەتوانێت لە بەرژەوەندیی کلیچدارئۆغڵو کاریگەر بێت

د.سیامەک کاکایی شارەزای کاروباری تورکیا پەیوەست بە کاریگەریی دەنگی کوردانی تورکیا لەمەڕ دیاری کرانی چارەنووسی ھەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆی تورکیا ڕایگەیاندووە:دەنگی کوردەکانی تورکیا بە یەکێک لەو هۆکارە گرنگانە دادەنرێت کە دەتوانێت لە بەرژەوەندیی کلیچدارئۆغڵو کاریگەر بێت.

Image Caption

دکتۆر سیامەک  کاکایی شارەزای کاروباری تورکیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر لە بارەی ڕووداوی گرینگی ھەڵبژاردنەکانی تورکیاوە ڕایگەیاند:هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بە خاڵێکی گرنگ دادەنرێت لە پرۆسەی گۆڕانکاری سیاسی وڵاتدا، ئەوەی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە ڕەوتی پێشهاتە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ئەم وڵاتەدا بەدی کراوە و ئەوەی لە بانگەشەی کاندیدەکاندا کراوە، ھەر ھەمووی ئەوە نیشان دەدات کە تورکیا خەریکە دەچێتە سەردەمێکی نوێ.

کاکایی لە بارەی دەرەنجامی ھەڵبژاردنیشەوە وەھا بۆچوونی خۆی دەربڕی کە، پێدەچێت چاوەڕوانی و داخوازیی جددی لە تورکیا بۆ گۆڕینی ڕێبازەکان دروست بووبێت و ڕەنگە ئەم داواکاریانە ببنە هۆی سەرکەوتنی کەمال کلیچدار ئۆغڵو، هەرچەندە نەیارانی کلیچدار ئۆغڵو لە تورکیادا کۆدەنگییەک گەیشتوون . لە لایەکی ترەوە لەبەر ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆکی حکومەت و پارتی دەسەڵاتدار هەژمار دەکرێت، بنکەیەکی بەهێز و کۆمەڵایەتیی هەیە.هاوکات دەنگی ئەو گەنجانەی کە بۆ یەکەمجار بەشداری دەنگدان دەکەن بە نزیکەی 5 ملیۆن مەزەندە دەکرێت، ئەمەش ڕاستەوخۆ دەتوانێت کاریگەری لەسەر گۆڕینی گەمەی هەڵبژاردن بە قازانجی هەریەک لە ڕکابەرەکان هەبێت، نزیککردنەوەی سەرنجی نەوەی داواکار هەروەها بۆ دروشمەکانیان بابەتێکە کە دەبێت بیری لێبکرێتەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.

Image Caption

کاکایی لە وەڵامی ئەمەش کە «ئەی ئەگەر ھەڵبژاردنەکە درێژکرایەوەو کەوتە قۆناغی دووھەم چی؟» وتی: ئەگەر هەڵبژاردنەکە درێژبکرێتەوە بۆ خولی دووەم، بێ گومان سیناریۆی دیکە سەرهەڵدەدات و تەنانەت ڕەنگە ناڕەزایی گشتی لە لایەن لایەنگرانی کاندیدی دۆڕاو لە هەڵبژاردنەکەدا زیاتر بێت. بە پشت بەستن بە تۆمارەکان دەبێ بڵێم کە قبوڵکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە تورکیا هەمیشە بێ کێشە بووە، بەڵام بەبێ گوێدانە دەرئەنجامە کۆمەڵایەتییەکان، پێویستە مرۆڤ گرنگی بە کێشە ئەگەرییەکانی دوای هەڵبژاردنەکانی سەدەی دووەمی بە کۆماری بوونی ئەم وڵاتەش بدرێت. ئەو بەڵێنانەی بەم ئاراستەیە دراون لە بنەڕەتدا تورکیا دەخاتە سەر میحوەرێکی نوێ و بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ئەردۆغان بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستا و بارودۆخی سیاسی-کۆمەڵایەتی ئەم وڵاتە دەتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. هاوکات ئەو بەرەیەش کە داکۆکی لە ئەردۆغان دەکات ڕەخنەی زۆری لە سەرەو لە لەو لایشەوە دەنگێکی سەرگەردانی زۆر ھەن کە دەتوانێ یەکلاکەرەوە بێت و ئەمەش ھەمان شتە کە ئەردوغان و گردوپەڕییەکانی دڵیان پێی خۆشە.

ئەم کارساسە سیاسییە کوردەی کاروباری تورکیا لە دوابەشی ڕادەربڕینەکەی دا جەختی لەوە کردەوە کە، من پێم وایە نەیارانی ئەردۆغان لەڕووی کۆدەنگی ناوخۆیی و حزبییەوە لە باشترین بارودۆخی خۆیاندان بە بەراورد بە دوو دەیە لەمەوبەر و دواجاریش شەش لایەن هاوپەیمانییەکیان پێکهێناوە. لە لایەکی ترەوە دەنگی کوردەکانی تورکیاش بە یەکێک لەو هۆکارە گرنگانە دادەنرێت کە دەتوانێت لە بەرژەوەندیی کلچدارئۆغڵو کاریگەر بێت و هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا پێدەچێت دروشمەکانی نەیارانی ئەردۆغان بۆ ئەوانەی یەکەم دەنگدانیانە سەرنجڕاکێشتر بووبێت. ئەوەی لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی تورکیادا دەردەکەوێت ئەوەیە کە هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە بە هەموو شێوەیەک دەیانەوێت گۆڕانکاری لە وڵاتەکەیاندا بکەن و تەنانەت ئەگەر ئەردۆغان جارێکی دیکەش دەستەڵات بگرێتەوە ھەردەیانەوێت ئەو گۆڕانکارییە  ئەنجام بدەن. ئێستا دەبێت چاوەڕێ بکەین و بزانین یەکەم جار دابەشکردنی دەنگەکان چۆن دەبێت و دووەم کاردانەوەی کاندیدی دۆڕاو چی دەبێت.

Image Caption

 

سەرپەیڤ