حوزه‌یران 06, 2023 17:25 Asia/Tehran
  • هایپەرسۆنیکی فەتتاح؛ ئیرادەی ئێران لە سایەی دەسەڵاتی بەرگریدا

موشەکی هایپەرسۆنیکی "فەتتاح" کە دوایین دەستکەوتی ستراتژیکی هێزی ئاسمانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییە، ئەمڕۆ سێشەممە پەردەی لەسەر لادرا و نیشانی دا کە بایکۆتەکان بووەتە دەرفەتێک بۆ پێشکەوتنی ئێرانی ئیسلامی.

Image Caption

دوکتورینی بەرگریی ئێران لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای بەرپەرچدانەوە دامەزراوە؛ بۆ پێکھێنانی بەرپەرچ دانەوەی ڕاستەقینە، توانای سەربازی و چەکی متمانەپێکراوو ھەبوونی هێزی چەکداریی بەهێز و ئامێرو تفاقی باش گەلێک گرینگەو ڕۆڵێکی بنەمایی دەگێڕێت.

Image Caption

لەم پێوەندییەداو بەپێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس؛ موشەکی هایپەرسۆنیکی فەتتاح بە مەودای ١٤٠٠ کیلۆمەتر و خێراییەکی یەکسان لەگەڵ ١٣ماخ  (١٦ هەزار کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا) کە ئەمڕۆ پەردەی لەسەر لادرا،دەتوانێ بە سەرهەموو سیستەمەکانی بەرگریی موشەکیی دا بازدات و ئەو سیستێمانە لەنێوبەرێت.

Image Caption

موشەکی هایپەرسۆنیکی فەتتاح کە لەلایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە ناودێری کراوە، هەروەها سەرێکی جەنگی بە بزوێنەرێکی خڕی پێیە کە بە سووتەمەنیی ڕەق کار دەکات و بە ھەموو لایەکیش دا دەسوڕێتەوە.

Image Caption

ئەم موشەکە یەکێکە لە نوێترین چەک و کەرەستەکان کەلەئێستادا لەلایەن وڵاتانی وەک ئەمریکاوڕوسیا و چینەوە بەرهەم دەهێنرێت و بەکاردێت.

Image Caption

موشەکی هایپەرسۆنیکی فەتتاح خاوەنی تەفەڕنجێکی زیاتر، خێرایی زۆر ، توانایی مانۆڕی گەورەو  هەروەها بازدان بە سەر ھەموو سیستێمەکانی ڕادارو بەرگریی ئاسمانی دا ھەیەو ھەست بە بوونی ناکرێت.

Image Caption

ئەم موشەکە بە توانا تاکتیکییەکەیەوە، بەهۆی بزوێنەرەکەی کە سوتەمەنیی ڕەقی بۆ بەکار دێت، توانای گەییشتن بە خێرایی زۆر باڵای هەیە و پێی دەکرێ مانۆڕی جۆراوجۆر لە ناوەوە و دەرەوەی بەرگەهەوای زەویی بە مەبەستی زاڵبوون بەسەر هەموو جۆرە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانیی دوژمندا ئەنجام بدات.

Image Caption

سەرداری سەرتیپ «ئەمیرعەلی حاجی زادە» فەرماندەی هێزی ھەوافەزای سپای پاسداران لە میانەی ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر موشەکی هایپەرسۆنیکی فەتتاح ڕایگەیاند کە، ئەم موشەکە بە هۆی شێوازی جوڵەکەی کە بە ھەموو لایەک دا دەسووڕێتەوەو ھەروەھا لە بەر بەرزایی ڕەوتەکەی بە هیچ مووشەکێک ناپێکرێت.

Image Caption

سەردار حاجی زادە ڕاشیگەیاند کە موشەکی هایپەرسۆنیکی فەتتاح لە جیهاندا ناوازەیە، بە شێوەیەک کە بە پەردەلادان لەسەر ئەم موشەکە، ئێران لە ئێستادا بووەتە یەکێک لەو چوار وڵاتەی کە خاوەنی ئەم تەکنۆلۆژیایەن.

فەرماندەی هێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە چالاکییەکانی ئەم هێزە بە دروستکردنی وەھا موشەکێک کۆتایی پێ نایەت، ئێمە درێژە بەم ڕێگایە دەدەین بۆ ئەوەی هیچ دوژمنێک تەنانەت بە خەیاڵیشدا نەیەت هێرش بکاتە سەر ئێران.

Image Caption

ئا بەم پێیە بە پەردەلادان لەسەر نوێترین موشەکی هایپەرسۆنیکی ئێران (فەتتاح) دەکرێ بڵێین دەسەڵاتی بەرگریی کۆماری ئیسلامی بە پشتبەستن بە ئیرادەی ئێران بووەتە خاڵێکی سەقامگیریی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکەدا؛ ئەو پرسەی کە «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەر ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر موشەکەکە ئاماژەی پێکرد.

جگە لەوەش ڕەئیسی بە خۆماڵی کرانی پیشەسازیی بەرگریی ئێرانی بە یەکێک لە فەکتەرەکانی دیکەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی زانی و وتی: پیشەسازیی بەرگری و موشەک لە ئێراندا بە خۆماڵی کراوە و هاوردە نین کە بتوانن ئەم پیشەسازییە پێشکەوتووە بە هەڕەشەوە پەراوێز بخەن.

Image Caption

ھەرلە ڕێوڕەسمەکەدا سەرداری سەرلەشکر «حسێن سەلامی» فەرماندەی سپای پاسدارانیش ئاماژەی بەوەدا کە ئێران دەستی بە زانست و تەکنۆلۆژیای هەمەچەشنەکردن و ھەمەجۆرە  بوونی سیستەم و تاکتیکی سیستەمەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا ڕاگەییشتووە، ئەم تەکنەلۆژیایانە زۆر سەردەمیانە و پێشکەوتوون و بۆ دنیای هاوچەرخ و بۆ زۆربەی وڵاتان نەناسراون، بەڵام بە دەستی بەتوانای گەنجانی دڵسۆز و شۆڕشگێڕی ئێرانی، ئەو نەناسراوییە ئاشکرا بووەو بووەتە زانیاری.

Image Caption

سەرپەیڤ