حوزه‌یران 11, 2023 19:14 Asia/Tehran

دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکان بۆ بیست و سێھەمین حەوتەی لەسەریەک لە شارە جیاجیاکان دژی ناتانیاهۆ و پلانی ھەمواری دادوەرییەکەی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

خۆپیشاندانی دوێنێ شەممە لە فەلەستینی داگیرکراودا لە هەلومەرجێکدا بەڕێوە چوو کە کابینەی ناتانیاهۆو ئۆپۆزسیۆن بە نێوەندگیریی «ئیسحاق هێرتزۆگ» سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی، خەریکی دانوستان بۆ سازان بوون لەسەر پلانی چاکسازی لە داڕشتی دادوەری دا، کە ھەڵبەت ھەتا ئەم ساتە هیچ ئەنجامێکی دیاریی لێ نەکەوتووەتەوە.

هێرزۆگ ھەتائێستا چەندین جار نیگەرانیی خۆی لە مەڕ قەیرانی قوڵی نێوخۆیی و دابەشبوونی ڕژێمی زایۆنی لەسەر بڕیارەکانی کابینەی ناتانیاهۆ دەربڕیوە و تەنانەت ھوشداریشی داوە لە سەرهەڵدانی شەڕی نێوخۆ لە نێو زایۆنییەکاندا.

پێداگریی یەکبینی ناتانیاهۆ لە دەستپێکردنەوەی دانوستان لەو بارەیەوە دوای پەسەندکردنی بودجە، جارێکی دیکە ئاگری پشێویی هەڵگیرساند. لەم دواییانەشدا بەشێک لە کاربەدەستانی فەرمی داوایان لە سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی، بنیامین ناتانیاهۆ کرد، کە «بن گوێر» لە بەر تەشەنە پێ دانی تاوانکاری لە ناوچە عەرەبییەکانی سەرزەوییە ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی  ١٩٤٨ لە پۆستەکەی دوور خاتەوە.

دوای داوای «بێنی گانتز» سەرکردەی پارتی «یەکگرتن»ی ڕژێمی زایۆنی و «مەنسوور عەباس» سەرۆکی لیستی یەکگرتووی عەرەبی، بۆ لە سەرکارلابردنی وەزیری ئاسایشی نێوخۆی ئەم ڕژێمە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی ئیسرائیل و سەرکردەی هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆن لە کنێست ئەم ڕژێمەش داوای دوورخستنەوەی «ئیتامار بن گوێر»یان کرد.

سەرپەیڤ