حوزه‌یران 16, 2023 10:03 Asia/Tehran

ئەنجامی دوایین ڕاپرسی لە فەلەستینی داگیرکراودا دەربڕی پێشوازیی زۆربەی فەلەستینییەکان لە پێکهاتنی گروپە چەکدارییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆنە.

بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەک کە لە لایەن ناوەندی فەلەستینیی لێکۆڵینەوەی سیاسی و مەسیحی لە ٧ تا ١١ی ژوئەن لە کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجام دراوە، ٧١%ی فەلەستینییەکان لەگەڵ پێکهاتنی گروپەکانی وەک «عەرینولئەسواد» و «کەتیبەی جەنین»دان ، بەو مەرجەی ئەم گروپانە لەژێر فەرمانی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەردا نەبن. هەروەها ٨٠٪ی ئەو کەسانەی بەشداریی ڕاپرسییەکەیان کردووە، نەیاری ملکەچ کردن و چەکداماڵینی گروپەکانی ئێستا لە ھەمبەر پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەردا بوون.

سەدی ٨٦ی بەشدابوونی ڕاپرسییەکەش، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بۆی نییە کەسانی سەربە گروپە چەکدارییەکان بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی داگیرکەران قۆڵبەست کات.

 دۆخی ئەم ڕۆژانەی سەرزەوییە داگیرکراوەکان و بە دیاریکراوی لە کەرتی ڕۆژئاوا گەلێک تایبەتییەو خەباتکارانی فەلەستینی لە ھەر ڕێگایەکەوە پێیان بکرێت وەڵامی دڕندەکارییە  بێ ئەژمارەکانی زایونییەکان دەدەنەوەو ھەر ئەمەش ھەل و مەرجێکی دەگمەنی بۆ زایونییە داگیرکەرەکان پێک ھێناوە.

ھەواڵێکی دیکە دەربڕی ئەوەیە کە خەباتکارانی فەلەستینی لە شەووڕۆژی ڕابردوودا لە درێژەی چالاکیی خەباتکارانەو خۆڕاگرانەی خۆیاندا ٢٣ھەڵمەتی دژە زایونییان ئەنجام داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی میدیایی فەلەستین، ناوەندی زانیاریی نیشتیمانیی فەلەستینیی «ئەلموعتی» لە ڕاپۆرتێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، خەباتکارانی فەلەستینی لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا ٨ ھەڵمەتی تەقە کردن، ٣ ھەڵمەتی ھاویشتنی نارنجۆک، ھەڵمەتێکی ھاویشتنی بتڵی ئاگرین، نمونەیەکی سووتاندنی بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل، نمونەیەکی ڕووبەڕوو بوونەوەی شارۆچکەنشینە زایونییەکان، نمونەیەکی تێکشکاندنی ترۆمبیلی شارۆچکەنشینە زایونییەکان و ٨ نمونەی پێکدادان لەگەڵ لەشکریانی زایونییان ئەنجام داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی «ئەلموعتی»، ناوەندی ئەم تێکھەڵچوونانە شارەکانی قودس، ڕامەڵڵا، جێنین، نابلۆس، ئەریحاو قلقیلیا بووە. زایونییەکان بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی پاوانخوازانەیان ھەموو ڕۆژێک ھەڵدەکوتنە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین و فەلەستینییەکان شەھیدو بریندارو یان ڕاپێچ دەکەن و لە بەندیخانەیان دەئاخنن. ئینجا فەلەستینییەکانیش لە وەڵامی ئەو دڕندەکارییانە ھەڵمەتی دژی زایونی ئەنجام دەدەن.

سەرپەیڤ