ته‌مووز 28, 2023 15:54 Asia/Tehran
  • پاپۆڕێک لە لمستاندا

ئەگەر بێت و لە گەڵ بیدعەتکاران و چەوسێنەراندا بین و خۆمان بە دینداربزانین دیارە تەنیا خۆمانمان ھەڵفریواندووەو بەس.

دینداری لەمرۆڤ دا بابەتێکی سروشتی و دەروونییە ، چونکو تەواوی مرۆڤەکان خاوەنی عەقڵ و ئاوەزن و ئەم عەقڵەش وەک چرایەکی ڕێنوێنی کاری دەروونی فەرمانی ڕەچاوکردنی دین و ئەخلاقمان دەداتێ، بەڵام ئەمەی کە شێوازی دینداریی تۆکمەوتەواو چۆنەو کوالیتەکەی دەبێ چۆن بێت ڕەنگە عەقڵ و ئاوەز نەتوانێ تیشک بخاتەسەر تەواوی لاسوچ و ڕەھەندەکانی و وردیاتەکەی ڕوون کاتەوە. لەم ڕووەوە وەحی بە ھانای عەقڵەوە ھاتووەو بۆ ئەوەی تەواوی لاسوچەکانی عیبادەت و دینداری ڕوون کاتەوەو لە نێو ئەو ھەموو ڕێگایەدا ڕێگای ڕاست پیشان بدات. لەم ناوەدا پێشەوایانی ئایینی وەکوو ھێماو سەرمەشقی زانستی و کرداری مرۆڤەکان لەوە تێ دەگەیەنن کە چۆن باشترین کار ئەنجام بدەن کە نمونەی بەرچاوو تۆکمەوتەواوی عیبادەت و دینداری بێت.

بەپێی ھەر ئەم لێکدانەوەو بۆچوونەیە کە حەزرەتی ئیمامی حسەین (ع) کە بە پاپۆڕێکی ڕزگاریدەر ناسراوە، لە ڕۆژی عاشوورادا  وێڕای ھەڵسەنگاندنی ھەڵس و کەوت و کرداری ئومەت ڕوو لە سوپای زوڵم دەفەرموێت)) من ئەوا ئێوە بەرەو ڕزگاری و ڕێگای ڕاست بانگێشتن دەکەم و دیارە ھەرکەس کەپەیڕەویم لێ بکات و بەدوای مندا بکەوێ بەختەوەرەو ھەرکەسێکیش گوێم بۆ نەگرێت و فەرمانەکانم جێبەجێ نەکات دەچێتە ڕیزی فەوتاوانەوە، جا ئێوەش ھەمووتان گوێڕایەڵ نین و سەرنجی قسەکانم نادەن و لەبەر ھۆگریتان بە کاروکردەی حەرام خودا ئاوا کڵۆمی لە دەرگای دڵتان داوەو ھێزی تێگەییشتن و جیاکردنەوەی حەق لە ناحەقتان نەماوە)).

ئەمە تەنیا سوچێکی ڕاستییەکان و مەرجی دیندارییە لەڕوانگەی ئیمامی حسەین(ع)ەوە و جا ئەگەر ئێمەش خۆمان بە دیندار دەزانین ئەوە کاتێک بۆمان دەسەلمێت کە لە ئەزمونی دنیاو ئاژاوەو داھێنانە درۆینەوبیدعەتەکاندا حەق و دادگەری لە ناحەق و ستەم جیا کەینەوەو لەگەڵ حەقخوازاندا ببینە ھاوڕێ و دژی ستەم و نادادگەری و چەوساندنەوە ڕاپەڕین. چونکو ئەگەر بێت و لە گەڵ بیدعەتکاران و چەوسێنەراندا بین و خۆمان بە دینداربزانین دیارە تەنیا خۆمانمان ھەڵفریواندووەو بەس.

 

سەرپەیڤ