سەدوبیستەمین رۆژی ژینۆسایدی ئەمریکاو رژیمی ئیسرائیل لە غەززە
لەکاتێکدا کە شەڕ و ژینۆسایدی رژیمی زایۆنیستی و ئەمریکا لە غەززە، گەیشتووەتە سەدو بیستەمین رۆژی خۆی، سوپای رژیمی زایۆنی درێژە دەدا بە پەلامارە قورسەکانی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززەو بۆ سێزدەیەمین رۆژی بەدوای یەکدا، ئۆتۆمبیلە سەربازییە داگیرکەرەکان، لەچوار لاوە، نەخۆشخانەی ئەلئەمەل لە خان یونسیان گەمارۆ داوە.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە لە هێرشەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە، جگە لە بێ سەروشوێنبووان و قوربانیانی ژێردارووپەردوو و جاددەکان، لانیکەم٢٧هەزاار و٢٣٨فەلەستینی شەهیدو٦٦هەزار و ٤٥٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوە پزشکییە فەلەستینیەکان لە غەززە وتیان کە هێزەکانی رژیمی زایۆنیستی لە٢٤کاتژمێری ڕابردوو ١٢ جار دەستیان داوەتە کوشت وبڕی خەڵک کە بەهۆیەوە، لانیکەم١٠٧فەلەستینی شەهیدو١٦٥کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەقسەی ژێدەرە هەواڵییەکان، شەڕو پێکدادانی قورس لەنیوان خۆڕاگریی فەلەستین و هێزە داگیرکەرەکان لە ناوچە باکوریەکانی کەرتی غەززە، هەروا بەردەوامە.
هاوکات گوردانەکانی قودس، لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی رایگەیاند کە خەباتکارەکانی، درۆنێکی رژیمی زایۆنی کە خەریکی ئەنجامدانی کاری سیخوڕیی بوو لە رۆژاوای خان یونس هەڵکەوتوو لە باشوری کەرتی غەززە - یان تێکشکاندووەو کۆنترۆڵیان کردووە.
گوردانەکانی شەهیدانی ئەقسا(لقی سەربازیی بزووتنەوەی فەتح)یش ڕایگەیاند کە ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی سوپای داگیرکەری لە رۆژاوای شاری غەززە بە بۆمبێکی جۆری "تۆفان" و گولـلەیەکی "ئاڕپی جی" تەقاندەوە کە تێکشکێندرانی، و کوژران و برینداربوونی کەسانی نێو ترۆمبیلەکەی لێکەوتەوە.
ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی داگیرکەران بۆ سێزدەیەمین رۆژی بەدوای یەک، نەخۆشخانەی ئەلئەمەل لە خان یونس-یان لە چوارلاوە گەمارۆ داوەو پێش دەگرن بە چوونەدەر یان هاتنی خەڵک بۆنێو بینای نەخۆشخانەو بنکەی کۆمەڵەی مانگی سور بۆ نمونە ؛ هاتووچۆی ستافی ئەمبوڵانس بۆ ئەوێ. هەروەها لەئاکامی بۆردومانی سێ ماڵ لە رەفەح و دێرولبەلەح لە باشور و ناوەڕاستی کەرتی غەززە، ٢٤شارومەندی فەلەستینی شەهیدو ژمارێکیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین هەروەها ڕایگەیاند کە هێزە داگیرکەرەکان لە٢٤کاتژمێری رابردوو، ١٢جاریان کوشت و بڕ و تاوان لە غەززە ئەنجام دا کە بەهۆیەوە، ١٠٧ کەس شەهیدو ١٦٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.