شوبات 09, 2024 08:50 Asia/Tehran

١٢٥"ەمین ڕۆژی ژینۆسایدی خەڵکی فەلەستین لەلایەن زایۆنیست و ئەمریکیەکانەوە هەروا بەردەوامەو فڕۆکەو تۆپخانەی زایۆنیستەکان بەبێ وچان شوێنە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەزە دەکەنە ئامانج.

ئەمڕۆ پێنج شەم لەمیانەی ١٢٥"ەمین ڕۆژی ژینۆسایدی خەڵکی فەلەستین لەلایەن زایۆنیستەکان و ئەمریکاوە فڕۆکەو تۆپخانەی زایۆنیستەکان بەبێ وچان شوێنە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەزە دەکەنە ئامانج و لەئاکامی پەلاماردانی دەیربەلەح و ڕەفەح لەلایەن زایۆنیستەکانەوە لانیکەم پێنج منداڵ شەهید بوون.

هەواڵدەریە فەلەستینیەکان هاوکات ڕادەگەیەنن کە جگە لە شەهیدبوونی ئەو پێنج منداڵە لەئاکامی پەلاماری چەکدارانی زایۆنیست ژومارەیەکی دیکەش شەهیدو بریندار بوون.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیستی دەڤەرەکانی تەل سوڵتان و سعودی ڕۆژئاوای ڕەفەحیان وەبەر پەلامار دا،کە لەئاکامی دا چواردە فەلەستینی دیکە شەهیدو بەدەیان کەسیش لەو دەڤەرانە بریندار بوون، هەواڵدەریە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند کە لەنێو شەهیدەکان دا تەرمی پێنج منداڵیش دێتە بەرچاو.

مانگی سووری فەلەستینیش شەهیدبوونی دوو کەس و برینداربوونی تاقمێکی دیکە هەر لەو ناوچانە ڕاگەیاند.

"ئەشرەف قەدرە"ی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنی لەماوەی بیست و چوار کاتژومێری ڕابردوو شازدە دڕندەکاری نوێ لە کەرتی غەزە بەڕیوەبردوە کە بۆتە هۆی شەهیدبوونی بیست و سێ کەس و سەدو شەست و حەوت بریندار، کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو شەهیدە نوێیانە ڕێژەی شەهیدانی دەستدرێژکاری زایۆنیستەکان بۆسەر ئەو کەرتە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تا هەنووکە گەیشتە بیست و حەوت هەزارو حەوسەدو هەشت کەس و بریندارەکانیشی بە شەست و حەوت هەزارو سەدو چلو حەوت کەس ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ