شوبات 15, 2024 13:30 Asia/Tehran

لە درێژەی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی دژ بە دانیشتووانی کەرتی غەززە، ١٠٣ فەلەستینی لە٢٤کاتژمێری رابردوودا شەهیدبوون و بەم چەشنە، ژماری شەهیدان لە دەسپێکی شەڕەوە تائێستا گەیشتووەتە٢٨هەزار و٥٧٦ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە تازەترین ئاماری خۆیدا ڕایگەیاند، رژیمی زایۆنی لە٢٤کاتژمێری ڕابردوو، یازدە تاوانی لە کەرتی غەززەدا ئەنجامداە کە بەهۆیانەوە، ١٠٣ فەلەستینی شەهیدبوون و ١٤٥یش بریندار بوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ژماری شەهیدان لە دەسپێکی دەسدرێژکاریی دژ بە غەززە لە٧ی ئۆکتۆبرەوە(١٥ی رەزبەر) تائێستا گەیشتووەتە٢٨هەزار و٥٧٦ کەس و ژماری بریندارانیش بۆ٦٨هەزار و٣٩١ کەس.

بەتێپەڕینی١٣١ رۆژ بەسەر دەسپێبوونی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە، سوپای داگیرکەر هەروا تاوان ئەنجام دەداو خەریکە تراژدیاو کارەساتێکی دیکە لە شاری رەفەح هەڵکەوتوو لەباشوری کەرتی غەززە، بەدی بێنێ.

شاری رەفەح زیاتر لە یەک ملوێن و ٤٠٠هەزار ئاوارەی فەلەستینی لەخۆدا جێکردۆتەوەو "بنیامین نەتانیاهو"ی سەرۆک وەزیرانی منداڵکوژی رژیمی زایۆنی رایگەیاندووە کە لە چەند رۆژی داهاتوودا پەلاماری بەرفراوان دەکا بۆسەر ئەو شارە، پەلامارگەلێک کە بەهاوکاریی "جۆ بایدن"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەنجام دەگرێ.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ١٦٢ خوێندنگە لە کەرتی غەززە، راستەوخۆ لەلایەن سوپای رژیمی ئیسرائیلەوە بۆردومان کراو ٢٦ قوتابخانەش لە کەرتی غەززە بەتەواوەتی وێران بوون.

لەلایەکی دیکەوە، "هەیسەم ئەحمەد"پزیشکی نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس لەبارەی دواگۆڕانکارییەکان لەو نەخۆشخانە وتی: پتر لە٢٢رۆژە کە بەسەر گەمارۆی بەتەواوەتی نەخۆشخانەی ناسردا تێدەپەڕێ. نیشانە پێکەکان لە بەشی باشور و باکوری نەخۆشخانەکە جێگیر کراون. تانک و شۆڤڵەکان لە بەشی باکوریی نەخۆشخانەکە جێگیرن و ڕێگای باکوریی چوونەناو نەخۆشخانەکەو قوتابخانەیەک کە ئانرۆوا دایمەزراندووە، وێران بووەو ژمارێکی زۆر لە خەڵکی سیڤیل لەناو حەوشی نەخۆشخانەکە کەوتوونەبەر دەسڕێژی نیشانەپێک و قەناسەچیەکان .

سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیسێف)یش ڕایگەیاند، لە دەسپێکی پەلاماری سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ڕابردوو، زیاتر لە حەوت هەزارمنداڵ لەو ناوچەیە، کەس وکار و خێزانەکانیان لەدەست داوە.

سەرپەیڤ