شوبات 20, 2024 07:00 Asia/Tehran

پەلاماری ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەزەو لێواری ڕۆژئاوای فەلەستین لەکاتێکدا دەچێتە نێو سەدو سی و شەشەمین ڕۆژی خۆیەوە کە چەکدارانی ئەو ڕژیمە لە دڕندەکاریەکی نوێ دا هەڵیان کوتاوەتە سەر نەخۆشخانەی ناسری خان یۆنس ئەویش بە بڕو بیانووی پڕوپووچی وەک بوونی تۆنێل و چەک و خەباتگێرانی حەماس.

هەر لەم پەیوەندیەدا وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە سەدو پەنجا نەخۆشی نێو نەخۆشخانە کۆنەکەی ناسری هەڵکەوتوو لە خان یۆنس لە دۆخێکی دژواردا بەسەر دەبەن و ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی نزیکەی حەفتا فەرمانبەری ئەو نەخۆشخانەی دەست بەسەر کردوون.

ئەو وەزارەتخانە هەروەها ڕاشیگەیاندوە کە ئەو ڕژیمە بەردەگرێ بە ڕاگواستنی نەخۆشەکان بۆوێنە حەوت نەخۆشی خەوێندراو لە بەشی چاودێری تایبەت و پێنج نەخۆشی گورچیلەو سێ کۆرپەی تازە لەدایک بوو بۆ نەخۆشخانەکانی دیکە.

هاوکات سەرچاوە هەواڵدەریە فەلەستینیەکانیش ڕایانگەیاند کە چەکدارانی داگیرکەر ناهیز ئەبوو تەعمیەی کارگێری بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی ناسری خان یۆنسیان دەست بەسەر کردوە.

وەزارەتی دەرمان و تەندروستی کەرتی غەزە ئەمڕۆ یەکشەم ڕایگەیاند کە ژومارەی شەهیدەکان لەئاکامی دەستدرێژکاری زایۆنیستەکان بۆسەر کەرتی غەزە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردووی زایونیەوە تاکووئێستا گەیشتۆتە بیستوهەشت هەزارو نۆسەدو هەشتاو پێنج کەس.

سەرپەیڤ