شوبات 27, 2024 07:00 Asia/Tehran

میدیاکانی ڕژیمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رایانگەیاند کە شاندێکی ئەو ڕژیمە لە دۆحەی قەتەر خەریکی ڕاوێژە لەگەڵ نێوبژیوانەکان سەبارەت بە مەرجەکانی حەماس و ئەگەری ڕاگیرانی شەڕەکەی غەزە بۆماوەی شەش مانگ لەئارادایە.

هەواڵدەریەکانی سەر بە خۆڕاگری فەلەستینیش وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەرتەنیا پێشکەوتنەکانی ئەم دوایانەی پاریس سەبارەت بە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەزەو گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان بەس نیەو ڕایانگەیاند کە داخوازی سەرەکی خەڵکی فەلەستین لەو کۆبوونەوەدا لەبەرچاو نەگیراوەو ڕژیمی زایۆنیستی بەر دەگرێ بە ڕێککەوتنی کۆتایی.

هەواڵدەریە زایۆنیستیەکانیش ڕایانگەیاند کە ئاژیری مەترسی لە دەڤەری عفوولەو مرج ئیبن عامیر لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو وەدەنگ هاتوە.

هەرئەو هەواڵدەریانە ڕایانگەیاند کە ئاژیری مەترسی لە دەڤەری پیشەسازی لە گوڵانی داگیرکراوی سووریاش  وەدەنگ هێنراوە.

ئەو سەرچاوانە هاوکات ڕاشیانگەیاندوە کە دوو ماسیگری فەلەستینی لەئاکامی پەلاماری یەکەیەکی هێزی دەریاوانی زایۆنیستەکان لەبەرامبەر کەنارەکانی خان یۆنس لە باشووری غەزە شەهید کراون و پێنج چەکداری زایۆنیستیش لە شەری ئەو کەرتە بریندار بوون.

سەرپەیڤ