ئادار 26, 2024 12:00 Asia/Tehran

لە سەد و حەفتاو یەکەمین رۆژی ژینۆساید لە غەززە، بەهۆی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر رەفەح لە باشوری کەرتی غەززە لانیکەم٣٢فەلەستینی لەوان١٢ژن و ١١ منداڵی شەهیدبوون و تاوانی داگیرکەران لە دێرولبەلەحیش٢٢شەهیدو دەیان برینداری لێکەوتەوە.

لە هێرشی ئاسمانیی رژیمی زایۆنی بۆسەر بیناو باڵەخانەکانی شاری رەفەح لە باشوری کەرتی غەززە لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوو، ٣٢ فەلەستینی شەهید بوون کە ١٢یان ژن و١١شیان منداڵن.

سوپای داگیرکەر هەروەها ناوچەی "کارنی" لە گەڕەکی "شوجاعیە"ی غەززەی مووشەکباران کرد کە بەهۆیەوە، ژمارێکی زۆر لە خەڵکی سیڤیل شەهید یان بریندار بوون.

نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە لەوان نەخۆشخانەی شیفا لە غەززەو "ئەمەل" لە خان یونس هەروا دەکەونە بەرپەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی رژیمی زایۆنیستی و تاوانکارییەکانی ئەو رژیمە بەدژ نەخۆشان و ستافی پزیشکی و دەرمانی هەروا بەردەوامە.

گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، شاری "ئەشدود"ی لە وەڵامدانەوە بە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر دانیشتووانی کەرتی غەززە مووشەکباران کردووە.

رادیۆ سوپای رژیمی زایۆنیش ڕایگەیاند، دوو مووشەک لە کۆی هەشت مووشەکی هاوێژراو لە غەززەوە بەرەو ئەشدودی پێوشوێن گرتووە.

رۆژنامەی زایۆنیستیی"ئیسرائیل هیوم" یش ڕایگەیاند ئەو هێرشە قورسە مووشەکییە لە ناوەندی کەرتی غەززەوە ئەنجامی گرتووە.

لەهەمان کاتدا، وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە، ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە بۆ٣٢هەزار و٣٣٣ شەهیدو ژماری بریندارانیش بۆ٧٤هەزار و ٦٩٤ کەس زیادی کردووە.

سەرپەیڤ