شەهیدکرانی ٤٦ فەلەستینی لەماوەی ٢٤ کاتژومێری ڕابردوو
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە لەدڕێژەی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە غەزە ژومارەی شەهیدانی ئەو کەرتە گەیشتە سی و سێ هەزارو سەدو سی و حەوت کەس.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی لە چوار قەڵاچۆو دڕندەکاری نوێ لەماوەی بیست و چوار کاتژومیری ڕابردوو چلو شەش هاووڵاتی فەلەستینی شەهیدو شەست و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەم شەهیدە نووییانە لەدەستپێکی دەستدرێژکاری زایۆنیستەکانەوە بۆسەر کەرتی غەزە تا هەنووکە گەیشتۆتە سی و سێ هەزارو سەدو سی و حەوت کەس و حەفتاو پێنج هەزارو هەشتسەدو پازدە کەسیش بریندار بوون.
هاوکات هەوالذەریەکی سەر بە خۆڕاگری فەلەستین ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە وتووێژ لە پەیوەند لەگەڵ ئاگربڕ لەو کەرتە دەست پێ دەکاتەوەو شاندێکی سەربە حەماس بەو ئامانجە سەردانی قاهیرە دەکەن.
بەپێی هەواڵێکی دیکە سەرایاقودسی لقی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە دەبابەیەکی میرکاوای ئەرتەشی زایۆنیستەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی شاری دەیربەلەح"ی نێوەراستی غەزە لێک بڵاو کردوە.
بەرلەمەش هەر سەرایاقودس ڕایگەیاندبوو کە خۆفڕێکی ئەرتەشی ئەو ڕژیمەی لە شاری خان یۆنس خستۆتە خوارەوەو سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەو ڕژیمەش هەر لە غەزە تەقێندراونەوە.
هێزەکانی شەهید ئەلقاسمیش هەروتویەتی ئە ئەوانیش سێ ئۆتۆمبێلی زایۆنیستەکانیان تەقاندۆتەوە.
توێژکارێکی سەربازی ئەو ڕژیمەش دانی نا بەوەدا کە بزوتنەوەی حەماس لە شەرەکەی باهۆزی ئەقسادا بە چەکی سووک دەسکەوتی زۆری وەدەست هێناوەو لەبەرامبەردا ڕژیمەکەی سەرەڕای تەیاربوونی بە جۆرەها لە چەکی پێشکەوتوو هێشتاش هەر نەیتوانیوە ئامانجەکانی بپێکێ.
بلاڤۆکی "فارن ئەفرز" لە دەقنووسێک دا پەرژاوەتە سەر تاوتوێی شکستەکانی ئەو ڕژیمە لەماوەی شەش مانگ پەلاماری بەربڵاوو بۆسەر ئەو کەرتەو نوسیویەتی کە، ئەو ڕژیمە هەروا هیچ ستراتیژیەکی ڕون و دیارو لەبەڕیوەچوونی لە غەزە نیە.