شووناسی ئیسرائیل سست تر لە داوی جاڵجاڵوکەیە، زایۆنیستەکان کەوتوونەتە گیانی یەکتر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕاڤە_و_ڕاپۆر-i426661-شووناسی_ئیسرائیل_سست_تر_لە_داوی_جاڵجاڵوکەیە_زایۆنیستەکان_کەوتوونەتە_گیانی_یەکتر
کاربەدەستانی زایۆنیست دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵگەلێک سەبارەت بە هەڵفرێندرانی سێ وردە درۆن بەسەر ناوچەگەڵێک لە ناوەڕاستی ئێران ، ئەم هەڵوێستەیان بەلاواز و گاڵتەجاڕ وەسف کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 19, 2024 16:16 Asia/Tehran

کاربەدەستانی زایۆنیست دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵگەلێک سەبارەت بە هەڵفرێندرانی سێ وردە درۆن بەسەر ناوچەگەڵێک لە ناوەڕاستی ئێران ، ئەم هەڵوێستەیان بەلاواز و گاڵتەجاڕ وەسف کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کەوتنە بەر پەلاماری سێ وردە درۆن لە ئیسفەهان کە ڕووداوێک لە ئاستی بچووک دێتە ئەژمار، بەشێوەیەکی بەربڵاو لەلایەن میدیاکانی زایۆنیستییەوە گوێزرایەوە.

هەندێ میدیای ئیسرائیل ئەم ڕووداوەیان کە لەودا چەند وردە درۆن بەڕێ کرابوونەسەر ئاسمانی ئێران  وەک  پەلاماری ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وەسف کرد کە لەلایەن کاربەدەستانی زایۆنیستەوە گاڵتەی پێ کرا.

ئیتمار بن گویر، وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی لە کاردانەوە بەرامبەر بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی لە تۆی پەردەی  هەوڵی باسکراو لەلایەن ئیسرائیلەوە ، ئەوەی بە لاواز و گاڵتەجاڕ وەسف کرد .

ئەوە لە حاڵێکدایە کە کاربەدەستانی ئاسایشیی ڕژێمی زایۆنیستی وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە قسەکانی بن گویر لەوەی کە ناوبراو بەرپرسایەتی ئەو ڕووداوەی خستوەتە ئەستۆی تەل ئەبیب بە توندی نیگەرانیان دەربڕی .