نیسان 27, 2024 09:30 Asia/Tehran

بەپێی تاووتوێی کارناسان، شک و دڕدۆنگی هەیە لەبارەی دزرانی ئەندامانی جەستەی قوربانیانی نێژراو لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە .

هێزەکانی فریاکەوتنی خێراو تاقمە فریاگوزارەکان کە لە تاووتوێی تەرمی شەهیدانی فەلەستینی لە گۆڕە بەکۆمەڵە دۆزراوەکان لە کۆبینای پزیشکیی ناسر لە خان یونس هەڵکەوتوو لە باشوری کەرتی غەززەدا هاوبەشن، شەوی پێنج شەممە ئاشکرایان کرد کە سەنەدو بەڵگەی زۆر هەیە کە پێشانی ئەدا، ئەندامانی جەستەی ژمارێک لە قوربانیەکان دزراوە. پاش پاشەکشەی هێزی دوژمنی زایۆنی لە شاری خان یونس، لانیکەم٣٩٢تەرم لە سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە کۆبینای پزیشکیی ناسر دۆزرایەوە کە لەنێو ئەو تەرمانەدا، ١٦٥ تەرم لەبەر گۆڕانی بەڕواڵەت و هەروەها لەبەر پارچە پارچە کرانیان، ناناسرێنەوە.

میدیا فەلەستینیەکان رایانگەیاند، فیلم و وێنەی دێکۆمێنتاریی هاوپێوەند بە ژمارێک لە تەرمی قوربانیەکانی نێو ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە، پێشاندەری ئاسەواری ئەشکەنجەو بەسترانەوەی دەستیان بە دەستبەندی لاستیکییە، هێزە فریاگوزارەکانیش، ڕایانگەیاندووە، چەند تەرمێکیان بە دەستی بەستراو، سگی هەڵدڕاو و دوراوە دۆزیوەتەوە کە جیاوازە لە شێوازە باوەکانی ساڕێژکرانی برینەکان لە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززەو ئەو مەسەلە، بووەتەمایەی هاتنەئارای شک و دڕدۆنگی لەبارەی دزرانی ئەندامانی جەستەی ئەوان.

هەروەها لە تاووتوێی تەرمی شەهیدانی فەلەستینی لە گۆڕە بەکۆمەڵە دۆزراوەکانی نێو حەوشی کۆبینای پزیشکیی ناسر، چەند ئەندامێکی جەستەی ئەو شەهیدانە نەماون، دەست و پێی ئەوان بڕدراوە، جلی ژووری نەشتەرگەرییان لەبەردایەو ئەوەش نیشانەی بەزیندوویی لەگۆڕخرانی ئەوانە. بەپێی لێکۆڵینەوە و تاووتوێی هێزەکانی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی ناسر، لەنێو شەهیدەکاندا، دەستی ژمارێکیان بە لاستیک بەستراوەو شوێنی گولـلەوێکەوتن بەسەریانەوە دەبینرێ و ئەوەش شک و دڕدۆنگی دروست دەکا لەبارەی جێبەجێکرانی بڕیاری ئێعدامی مەیدانی و لەناوبردنی بەئەنقەستی ئەوان. کۆی ئەو هەواڵ و ڕاپۆرانە، پێشاندەری بەشێکی دیکەی تاوانکاریی زایۆنییەکانە بەدژ خەڵکی غەززەو ریسواییەکی نەشاراوەیە بە دەم و چاوی ئەمریکاو وڵاتانی رۆژاواییەوە لەبەر یارمەتییە لۆجستیییەکانیان بە رژێمی منداڵکوژی زایۆنیستی و وڵاتانی عەرەب و موسڵمان کە لەهەمبەر ئەو تاوانکارییانەدا بێ دەنگەیان کردووە.

سەرپەیڤ