May 09, 2024 09:00 Asia/Tehran
  • بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان لە ٢١٦هەمین ڕۆژی ژینۆسایدی ئەم ڕژێمە و ئەمریکا لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا

پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) بۆ سەر غەززە و کەرتی ڕۆژاوا، پێی ناوەتە ٢١٦هەمین ڕۆژی خۆیەوە، لە کاتێکدا کە ڕژێمی زایۆنی لە جەنایەتێکی دیکەدا شەوی ڕابردوو بە بۆردومانی ڕۆژاوای شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە، ٢٠ فەلەستینی شەهید و بریندار کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی شەوی ڕابردوو ناوچەی "تەل سوڵتان"ـیان لە ڕۆژاوای شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە بۆردومان کرد کە لە ئەنجامی ئەو پەلامارانەدا ٤ فەلەستینی شەهید بوون و ١٦ کەسی دیکەش بریندار. هاوکات هێزەکانی خۆڕاگریش خەریکی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ ئەو هێزانەی دوژمنی زایۆنین کە هەوڵ دەدەن بێنە نێو ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەفەحەوە. 

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە خۆڕاگریی فەلەستین لە چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززەدا لە شەڕێکی قورسدایە لەگەڵ هێزەکانی سوپای ڕژێمی داگیرکەر لە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەفەح کە لە باشووری ئەم کەرتە هەڵکەوتووە. 

پەلاماردانی ڕەفەح لە کاتێکدایە کە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکە وشدارییان داوە لە حاند دەرئەنجامەکانی پەلاماری هێزی زەمینیی ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر ڕەفەح کە زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارە لەخۆدا جێ کردۆتەوە.

سەرپەیڤ