May 09, 2024 11:00 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە؛ چەن مووشەکێک لە کەرتی غەززەوە بەرەو شارۆچکەیەکی زایۆنی نشین لە نزیکی ئەم کەرتە هاویژراوە.

ژێدەرە زایۆنییەکان لەم بارەوە ڕایانگەیاندووە کە دوێنێ هەشت مووشەک لە کەرتی غەززەوە بەرەو شارۆچکەی "شلۆمیت" لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو هاویژراوە. ئەم مووشەکانە لە کاتێکدا لە ناوخۆی غەززەوە بەرەو فەلەستینی داگیرکراو هاویژراون کە سوپای ڕژێمی زایۆنی بانگەشەی ئەوە دەکات کە توانای مووشەکیی خۆراگریی فەلەستینی تەواو تیا بردووە.

ئەم هێرشە مووشەکییە هەروەها پیشاندەری ئەوەیە کە سەرباری تێپەڕینی ٢١٥ ڕۆژ بە سەر دەسپێبوونی پەلامارە جەنایەتکارانەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە، خۆڕاگری ئیستایش هەر بە هەموو تواناوە خەریکی زەبردان لە زایۆنییەکانە.

هاوکات لەگەڵ ئەم پەلامارە، حیزبوڵڵای لوبنانیش دوێنێ چەن بنکەیەکی سوپای ڕژێمی زایۆنی مووشەکباران کرد. لە دوایین هێرشی حیزبوڵڵادا سەربازخانەی "برانیت" لە بنکەی «السماقه» بە مووشەکی "بورکان" پێکرا. 

سەرپەیڤ