سەرچاوەکانی خۆراک، دەرمان و سووتەمەنی لە غەززە ڕوویان لە کۆتایی ناوە
نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێکخستنی کاروباری مرۆیی وتی: هەمماری خۆراک و خواردنی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەنگە هەتا سبەینێ بتوانێ پێداویستییەکانی خەڵکی ئاتاجی غەززە دابین بکات.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا وشداری سەرچاوەکانی خۆراک و خواردن لە باشووری غەززە تەنیا بەشی چەن ڕۆژی تر دەکات و بەمزوانە کۆتاییان دێت. ئەم ناوەندە خوازیاری گەیشتنی خێرای یارمەتییەکان و خۆراک بە غەززە بوو. "گێئۆرگوس پێترۆپۆلۆس" نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێکخستنی کاروباری مرۆیی وتی: بە داخرانی دەروازە سنوورییەکان بەتایبەت دەروازەی سنووریی ڕەفەح و دەروازەی سنووریی کەرەم ئەبووسالم ، دەسراگەیشتنی ئێمە بۆ دابین کردنی سەرچاوەکانی یارمەتیی پێویست بۆ فەلەستینییەکان گەلێک دژوارتر بووە.
ناوبراو وتیشی: هەمماری بەرنامەی خۆراک و خواردنی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیتر هیچ سەرچاوەیەکی دابینکەری خۆراک و خواردنی نەماوە بۆ ئەوەی بتوانێ خۆراک لە نێو فەلەستینییەکاندا دابەش بکات و هەموو ئەوەی هەیە ڕەنگە تا سبەی دابینکەری پێداویستییەکانی خەڵکی برسی و ئاتاج لە غەززە بێ. پێترۆپۆلۆس پێیداگرت: ئێمە تا بە ئەمڕۆ بە یارمەتیی ناوەندی یارمەتیدەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززەدا نان و خۆراکمان بەش دەکردەوە، بەڵام ئیستا ئیتر لەبەر کەمبوونی سووتەمەنی ناچار بووینە هەڵمەتەکانی یارمەتیدانمان ڕاگرین.