بۆردومانی قورسی جەبالیاو ڕەفەح، تێکشکانی تانکێکی سوپای رژێمی ئیسرائیل بە رۆکێتی ئەلیاسین
هێزەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی درێژە دەدەن بە بۆردومان و تۆپبارانی بەشگەلی جیاجیای ئوردوگای جەبالیا لە باکوری کەرتی غەززەو رۆژهەڵاتی شاری رەفەح لە باشوری ئەو ناوچەیە هاوکات لەگەڵ شەڕی خەباتکارانی خۆڕاگریی دژ بە چەکدارانی زایۆنی.
لە٢٢٠ـەمین رۆژی ژینۆسایدی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی چەند کۆبینایان لە ئوردوگای جەبالیا بۆردومان کرد.
ئەو فڕۆکە جەنگیانە هەروەها کۆمەڵە بینایەکیان لە شەقامی "مەدارس" لە ئوردوگای جەبالیا دایە بەر پەلامار کە شەهید و برینداربوونی ژمارێک لە ئەندامانی خێزانێکی فەلەستینی لێکەوتەوە.
رژێمی زایۆنیستی هەروەها ناوچە جیاجیاکانی ئوردوگای جەبالیای تۆپباران کرد کە لە ئەنجامدا، ژمارێک فەلەستینی شەهیدو بریندار بوون.
تەرمی چوارشەهیدی فەلەستینی لەوان کچێکی منداڵ کە لە ئاکامی بۆردومانی گەڕەکی "ئەلبەرازیل" لە ڕۆژهەڵاتی شاری رەفەح شەهیدببوون، گوێزرایەوە نەخۆشخانەی ئەلکوەیتی. ناوەندی نێونەتەوەیی فریاگوزاری و دۆزینەوەی کار بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان (ئانڕۆوا) ڕایگەیاند، بۆردومان و فەرمانی چۆڵکرانی باکوری کەرتی غەززەش، ئاوارەبوون و ترسی زیاتری هەزاران خێزانی فەلەستینی بەدواوە بووە.
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی "ئەلهیلال" لە رۆژاوای شاری ڕەفەحیش ڕایگەیاند، بەشە جیاجیاکانی، کراوە بە نەخۆشخانەی سەحرایی و ئامادەی وەرگرتنی بریندارانە.
داگیرکەران بە پەلامارەکانیان بەسەدان شارومەندی فەلەستینیان ناچارکرد ماڵەکانیان لە ئوردوگای جەبالیا جێ بێڵن. خەباتکارانی گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ ڕایانگەیاند، خەریکی شەڕێکی قورسن لەگەڵ چەکدارانی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە رۆژهەڵاتی شەقامی "جۆرج" لە میحوەری رۆژهەڵاتی شاری رەفەح.
ئەو گوردانانە هەروەها رایانگەیاند، تانێکی سوپای رژێمی زایۆنیان بە رۆکێتی "ئەلیاسینی١٠٥" لەو شەقامە پێکاوە.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژنامەیەکی ئەمریکی لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، گەڕانەوەی حەماس بۆ باکوری غەززە، سوپای داگیرکەری خافڵگیر کرد.