٢٣٢یەمین رۆژی ژینۆساید لە کەرتی غەززە، درێژەی پەلامارە هۆڤانەکان بۆسەر هەموو ناوچەکانی غەززە
لە٢٣٢یەمین رۆژی ژینۆسایدی دڕندانەی زایۆنییەکان و ئەمریکا لە کەرتی غەززە، بۆردومان و تۆپبارانی باشور هەتا باکوری ئەو ناوچەیە لەلایەن زایۆنییەکانەوە، هەروا بەردەوامە.
سوپای رژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ لە تازەترین تاوانی خۆی لە کەرتی غەززە لانیکەم دە فەلەستینی شەهید کرد. سوپای رژێمی زایۆنی ئەمڕۆ قوتابخانەی "ئەلنەزەلە" لە ناوچەی "تەفتاوی" لە ئوردوگای جەبالیا هەڵکەوتوو لە باکوری کەرتی غەززەی بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، لانیکەم دە فەلەستینی شەهیدو١٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە، بە کۆتایی هاتنی خزمەت گەیاندنی نەخۆشخانەی "کەماڵ عەدوان"، بەکردەوە دواناوەندی پزیشکی و نەخۆشخانەیی لە باکوری غەززەش، کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا هەتا چارەنووسی هەزاران نەخۆش و برینداری فەلەستینیی شەڕ لەو ناوچە، بە نادیاری بمێنێ.
هاوکات، "ئەشرەف ئەلقەدرە"ی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی غەززە ئەمڕۆ ڕایگەیاند، پتر لە بیست هەزار بریندار، تووشبوو بە شێرپەنجە، کەسانێک کە کێشەی دڵ و خوێنیان هەیە لە بارودۆخێکی نامرۆییانەدان لەبەر داگیرکران، گەمارۆ و کوشت و بڕی خەڵکی سیڤیل لە غەززە، چاوەڕوانی کرانەوەی تێپەڕگەی رەفەحن.
لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووە؛ سوپای رژێمی زایۆنیستی لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە لە رۆژی حەوتی ئۆکتۆبرەوە هاوکات لەگەڵ کوشت وبڕی فەلەستینیەکان لەو ناوچەیە، لانیکەم نۆ هەزار فەلەستینی لە لێواری رۆژاوای قۆڵبەست کرد. لە رۆژی٢٣٢ی باهۆزی ئەقسادا خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق جارێکی دیکە، ئامانجێکی گرینگی لە ئیلات هەڵکەوتوو لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان کردەئامانج.
هەواڵدەریی یۆرۆنیوز بەگێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاسایشی ڕایگەیاند، راپۆرە بلاوکراوەکان لەبارەی شەهیدبوونی دوو کەس لە ئەندامانی حیزبوڵڵا لە هێرشی درۆنیی رژێمی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەی "قەسیر"هەڵکەوتوو لە پارێزگای حۆمس، راست نیە.