May 30, 2024 08:07 Asia/Tehran

ڕژیمی زایۆنیستی لە دووسەدو سی و شەشەمین ڕۆژی کۆمەڵکوژکردنی بەردەوامی خەڵکی غەزەدا لە شەوی ڕابردوەوە تاکوو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو کەرتەیان تۆپباران و بۆردومان کردەوە.

چەکدارە زایۆنیستەکان نێوڕاست و رۆژئاوای شاری رەفەحیان تۆپباران کردو فڕۆکەکانی ئەو ڕژیمەش نێوەڕاستی ئەو شارەیان بۆردومان کردو هاوکات لەگەڵ شەڕی توندی نێوان هێزەکانی خۆڕاگری و زایۆنیستە داگیرکەرەکان چەند ناوچەیەکی ڕەفەحێشیان دایە بەر ڕەهێڵەی بۆمبەکانیان.

هەروەها بۆردومانی ماڵێک لە دەڤەری معنی ڕۆژهەڵاتی خان یۆنس بووە هۆی شەهیدو برینداربوونی ژومارەیەک بۆوێنە چەند منداڵ.

لەئاکامی بۆردومانی توندی گەڕەکی شیخ ڕێزوانی غەزە چەند فەلەستینی دیکەش شەهیدو بریندار بوون.

تۆپخانەکانی ئەو ڕژیمە باکوری نوسەیراتی نێوەڕاستی غەزەشیان کردە ئامانج و چەند ناوچەیەکی ئەو کەمپەو کەمپی بەدری گەرەکی تەلسوڵتان و گۆڕەپانی زەعرەبی ڕەفەحیان بە خەستی بۆردومان کرد.

هەواڵدەریەکان ڕایدەگەیاند سێ کەس لەئاکامی بۆردومانەکەی خان یۆنس"یش دا شەهید بوون و ئەو شەڕە کۆمەلکوژیە لەکاتێکدا دەچیتە نێو دووسەدو سی و شەشەمین ڕۆژی خۆیەوە کە تاکوو ئێستا ٣٦ هەزارو نەوەدو شەش کەس شەهیدو ٨١هەزارو سەدو سی و شەش کەسیش بریندار بوون کە زۆرتر لە بیست و پێنج هەزارکەس لەو شەهیدانە ژن و منداڵن.

سەرپەیڤ