دەنگدانەوەی نامەکەی ڕیبەری شۆڕشی ئیسلامی روو لە خوێندکارانی ئەمریکی لە کەوشەنی سۆشیال میدیادا
نامەکەی ڕیبەری شۆڕشی ئیسلامی روو لە گەنج و خوێندکارانی ئەمریکی لەلایەن میدیا جیهانیەکان بۆوێنە میدیا ڕۆژیاوایی و عەرەب زمانەکانەوە گرینگیەکی تایبەتی پێ دراوە.
میدیا ڕۆژیاوایی و عەرەب زمانەکان گرینگیەکی تایبەتیان داوە بە نامەکەی ڕیبەری شۆڕشی ئیسلامی روو لە خوێندکارانی ئەمریکی، کەناڵی هەوادەری عەهدی لوبنان وێڕای ڕوماڵکردنی ئەو نامەیە روو لە گەنج و خوێندکارانی ئەمریکی نووسی خوێندکارانی ئەمریکی هەنوکە بەشێکن لە بەرەی خۆڕاگری و کەناڵی تەلەفزیۆنی مەیادین و منارو ماڵپەرێ نەشرەی لوبنانیش بەشێک لە گوتارەکەی مەقامی مەزنی رەهبەریان روو لە خوێندکارو گەنجانی ئەمریکی کردە مانشێت.
کەناڵی تەلەفزیۆنی مەسیرە"ی یەمەنیش وێرای بڵاوکردنەوەی ئەو نامە ڕایگەیاند کە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕوو لە گەنج و خوێندکارانی ئەمریکی لەو وڵاتە هاتۆتە مەیدانی بەرگری لە ژن و منداڵەکانی غەزەو بۆ ئەو مەبەستە نامەیان نوسیوە.
کەناڵی هەواڵدەری فاکس نیوزیش لەپێناو ڕوماڵی نامەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕش ڕایگەیاند کە ئەو نامە ڕیزی گرتوە لە خۆپیشاندانی ئەو خوێندکارانە بەدژی ڕژیمی زایۆنیستو هانی داون بۆ ئەو ئامانجە.
بەپێی وتەی ئەو میدیا ئەمریکیە ڕیبەری شۆڕشی ئێران سپاسی کردوەە لە هەڵویست و خۆپیشاندانی ئەو خوێندکارانە بەدژی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست و نوسیویەتی ئێوە لەلای ڕاستی مێژودان و بەشێکن لە بەرەی خۆڕاگری کە لەژێر زەخت و گوشاری بێ بەزەیانەی حکومەتی ئەمریکادا کە بەئاشکرا بەرگری دەکا لە ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیست دەستتان داوەتە خەباتێکی بەشەرەفانە.
ماڵپەڕێ کەناڵی تی ئاڕ تی تورکیاش وێرای ڕوماڵکردنی ئەو پەیامە گرینگەی ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕوو لە خوێندکارانی ئەمریکی لایەنگری فەلەستین نوسی کە ڕێبەری ئێران ڕێزی گرتوە لەو هەڵویستەی خوێندکارانی ئەمریکا.
لەهەمان کات دا فواد ئیزەدی مامۆستای زانکۆی تارانیش لە هەژماری ئیکسەکەی دا نوسیویەتی مایک جاکسۆنی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا وتویەتی کە وەدەست هێنانی پەسەندکران لەلایەن ئایەتوڵڵا خامنەیەوە واتە لەدەست چوونی ئەمریکا.
"برایان ماست"ی پارلمانتاری ئەمریکیش وێرای پابلیشی ئەو پەیامەی ڕیبەری ئێران ڕوو لە خوێندکارانی ئەمریکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس دا سەرکۆنەی ئەو خوێندکارانەی کردوەو ڕوو لەوان نوسیویەتی مادام ئایەتوڵڵا ئایەتوڵڵا سپاستان دەکا کەوایە بێ گومان لەلای هەڵەو چەواشەی مێژودان.
ڕۆژنامەی جرۆزالم پۆستیش نوسیویەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی داوا لە خوێندکاران دەکا درێژە بدەنە شەرەکەیان بەدژی سیاسەتی کۆمەلکوژی ڕژیمی زایۆنیست.