پەرەسەندنی ژوماری شەهیدانی فەلەستینی لە دووسەت و چل وسێیەمین ڕۆژی ڕەگەزکوژییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی
وەزارەتی تەندوروستی غەززە لە ڕاپۆرێک دا لەمەر ئاماری شەهیدان و بریندارانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە ڕایگەیاند کە ڕژێمی داگیرکەر لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم چوار تاوانکاری لە غەززە ئەنجام داوە.
وەزارەتی تەندوروستی غەززە ئەمڕۆ چوارشەممە لە دووسەد و چل و سێیەمین ڕۆژی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بوسەر کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ئەم ڕژێمە لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوو دا چوار کوشت و بڕی دەرحەق بنەماڵەکانی کەرتی غەززە ئەنجام داوە کە لە ئەنجام دا تەرمی سی وشەش شەهید و 115 بریندار گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی غەززە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم وەزارەتخانەیە هێشتا ژومارێک لە کوژراوانی ئەم پەلامارانە لە ژێر داروپەردوو دان و هێزی فریاگوزار و بەرگریکار ناتوانن خۆیان بگەیەننە ئەوان.
بەم شێوەیە لە کاتی دەستپێبوونی شەڕ بە دژی غەززە لە حەوتەمی ئوکتوبەری ڕابردووەوە زوماری شەهیدان گەیشتوەتە سی و شەش هەزارو پێنسەد و هەشتا و شەش کەس و بریندارانیش هەشتاو سێ هەزارو حەفتاو چوار کەسن.