حوزه‌یران 12, 2024 14:15 Asia/Tehran

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بە بۆدرومان کردنی گەڕەکی شێخ ڕزوان لە باکووری شاری غەززە چواردە فەلەستینی شەهید کرد کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

پەلاماری ئاسمانیی بۆ سەر کەرتی غەززە یازدە شەهید و دەیان برینداری لێکەوتەوە، دوو کەس لە شەهیدەکان منداڵن. لە بۆردومانی جەبالیادا لە باکووری کەرتی غەززەیش ژنێکی فەلەستینی شەهید بوو و ژمارێکی دیکەیش بریندار. شوێنی هەڵدرانی خێوەتەکانی ئاوارە فەلەستینییەکان لە ڕەفەحیش دیسان وەبەر پەلاماری ئاسمانیی  و تۆپخانەیی داگیرکەران کەوت کە بە هۆی ئەو پەلامارەیشەوە دوو فەلەستینی شەهید بوون.

میدیاکانی زایۆنیش باسی هاویژرانی پەنجا مووشەکیان کردووە لە باشووری لوبنانەوە بەرەو شارۆچکە زایۆنینشینەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراو. دەنگی دەیان تەقینەوە لە ناوچەی ئەجەلیل بیستراوە. هەروەها دوابەدوای ئەوەی هێرشی درۆنی کرایە سەر حەیفا دەنگی ئاژیری وشدار هەموو ناوچەکەی تەنیوە و دەیان هەزار زایۆنی بەرەو پەناگەکان هەڵاتن.

کەناڵی دوازدەی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند یەکەم جارە لە دەسپێکی شەڕەوە تا ئێستا، حیزبوڵلای لوبنان بە درۆن هێرش دەکاتە سەر حەیفا و ئەوە ڕووداوێکی دەگمەنە. هەروەها وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە سی حەوت هەزار و سەد و شەست و چوار کەس. ئەم ناوەندە پزشکییەی فەلەستین وتیشی کە ژماری بریندارانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە لە دەسپێکی شەڕەوە تا ئێستا گەیشتۆتە نزیکەی هەشتا و پێنج هەزار کەس. 

سەرپەیڤ