حوزه‌یران 13, 2024 10:30 Asia/Tehran

سنووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەوشی کارەساتباری کەرتی غەززە لەبەر بەردەوامبوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی وشداری دا کە بەدخۆراکی گیانی زیاتر کە سێ هەزار منداڵی فەلەستینی خستۆتە مەترسییەوە.

سنووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتوەکان (یونیسێف)  چوارشەممە ڕایگەیاند؛ کە لە پرۆسەی ناردی یارمەتیی خۆراک و خواردن بۆ باکووری کەرتی غەززە تا ڕادەیەک ڕەوشەکە باشتر بووە، لە کاتێکدا کە دەسڕاگەیشتنی مرۆڤدۆستانە بە باشووری ئەم کەرتە بە ڕادەیەکی بەرچاو کەم بۆتەوە کە ئەوەش منداڵانێکی زیاتر دەخاتە مەترسیی بەدخۆراکییەوە.

یونیسێف پێیداگرت، پەلاماری دڕندانەی سوپای ڕژێمی ئیسراییل و ئاوارە بوون، کاریگەریی نگەتیڤی داناوەتە سەر دەسڕاگەیشتنی بنەماڵە فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەرتی غەززە  بە راژەکاری و ئیمکاناتی پزشکی و دەرمانی و پاکپارێزی. "ئەدیل خزر" بەڕێوەبەری ئۆفیسی یونیسێف لە ڕۆژاوای ئاسیا  و باکووری ئەفریقایش لەمبارەوە وتی: وێنە و گرتەگەلێکی دڵتەزێن لە هەزار منداڵی فەلەستینی لە کەرتی غەززە بە خێرایی دەست پێ نەبێتەوە، ئەم منداڵانە دەکەوەنە بەر مەترسیی جدیی و خێرای هەموو چەشنە نەخۆشییەک.

ناوبراو جەختی کرد: بە کاول بوونی نەخۆشخانەکان، ڕاگیردرانی دەرمان و کەمبوونی سەرچاوەکان، ئێمە ئێش و ئازار و مردنی منداڵانێکی زیاتر لە غەززە دەبینین. ئەوەی منداڵانی فەلەستینی لە هەر شتی دیکە زیاتر پێویستیان پێیەتی ئاگربڕ لەم کەرتەدایە.

نووسینگەی میدیایی حکومەتی فەلەستینی لە غەزەیش رایگەیاند؛ زیاتر لە سێ هەزار و پێنسەد منداڵ لەم ناوچەیەدا لەبەر کەمبوونی خۆراک و قات و قڕی سەرچاوەگرتوو لە کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی مەترسیی مردنیان لە سەرە. پێشتریش ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان جەختی کرد: پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە دەبێ کۆتای بێت. 

سەرپەیڤ