بەردەوامی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە غەزەو لێواری ڕۆژئاوا
شەڕی غەزە لەکاتێکدا پێ دەنێتە دووسەو پەنجاو حەوتەمین ڕۆژی خۆیەوە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیستی هەروا بەردەوامن لەسەر بۆردومانی توندو تیژی نێوەڕاستی ئەو کەرتەو ناوچە ڕۆژئاوایەکانی ڕەفەح.
فڕۆکەو تۆپخانەکانی ڕژیمی داگیرکەر ئەمڕۆ چوارشەمیش هەروا بەردەوام بوون لەسەر پەلامارو بۆردومانی توندو تیژی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەزەو هەڵیان کوتایە سەرماڵی دەربەدەرکان و سەرشەقامەکان، کە ئەو پەلامارانە بەدەیان شەهیدو برینداری لێکەوتەوە.
ڕژیمی داگیرکەر هاوکات لەگەڵ بۆردومان و تۆپباران و قەڵاچۆی سامناک لە غەزە هەروا درێژە دەدەنە پەلاماری وشکانیان بۆسەر ڕەفەح لە باشوری ئەو کەرتە.
سەرچاو پزیشکیەکانیش ڕایانگەیاند کە لەئاکامی بۆردومانی خێمەو تاوڵ و چیغی ئاوارەکان لە دەڤەری شاکوشی رەفەح ٧ کەس شەهیدو ژومارەیەکی بەرچاویش بریندار بوون.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆش هاوکات لەگەڵ بۆردومانی خێمەی ئاوارەکان لە دەڤەری کەناری مواسی و جووڵەی هێزە داگیرکەرە زایۆنیستەکان بەرەو دەڤەرەکانی سعودی و تەیارە چەند فەلستینی دیکە شەهیدو بریندار کران.
لەئئاکامی بۆردومانی ماڵی ئەبوو سەفیەش لە دەڤەری شێخ ڕیزوان ٦ کەس شەهیدو تاقمێک بریندار بوون.
دەوری نەخۆشخانەی گەڕۆکی ئیماراتی شاری ڕەفەحیش لەلایەن زایۆنیستەکانەوە بۆردومان کراو بە توندیش تەقەیان لە ڕۆژئاوای کەمپی شاتی کرد.