حوزه‌یران 22, 2024 09:35 Asia/Tehran

چەکدارانی داگیرکەر لە دووسەدو پەنجاو نۆهەمین ڕۆژی بەردەوام دا بە بەڕێوەبردنی بەدەیان پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل لە جەنگەی دۆخی کارەساتباری کەرتی غەزە هەروا بەردەوامە لەسەر کۆمەڵکوژیە دڕندەکارانەکەی و گەمارۆو ئاوارەکردنی زۆرتر لە سەدی ٩٥ی حەشیمەتی خەڵکی غەزە.

میدیا فەلەستینیەکان رایانگەیاند کە فڕۆکەو تۆپخانەکانی رژیمی زایۆنیستی ئەمڕۆ هەینی هەروا درێژەیان دا بە پەلامارو بۆردومانی خەستی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەزە و ماڵ و کۆمەڵی ئاوارەکان و شەقامەکانیان کردە ئامانج کە دەیان شەهیدو برینداری ڵیکەوتەوە.هێزە داگیرکەرەکان لە جەنگەی بۆردومان و تۆپباران و قەڵاچۆی سامناک هەروا درێژەش دەدەنە پەلاماره درندانه کانیان  بۆسەر گەڕەکە گەورەکانی ڕەفەح.

بەرگری کۆمەڵایەتی  غەزە رایگەیاند کە هێزەکانیان لەو کەرتە لەدوای کردنە ئامانجی گەراجی شارەوانی شەقامی وەحدەی نێوەراستی کەرتەکە  لەلایەن داگیرکەرانەوە چوار شەهیدیان هێنایەدەر و گروپگەلی فریاگوزاریش هەروا بەردەوامن لەسەر گەڕانیان بەدوای بێ سەروشووینەکانی ژێر دارو پەردوودا. لەئاکامی پەلاماردرانی دەڤەری فەخاریش سێ کەس شەهیدبوون و ناوچەکانی دەیر بەلەح و شارۆچکەی مەسدەرو ڕۆژهەڵاتی کەمپی مەغازیش بۆردومان کران و هاوکات باکوری ناوچەی نوسەیراتیش لەلایەن فڕۆکەکانی ئەو ڕژیمەوە بۆردومان کران.

سەرپەیڤ