حوزه‌یران 27, 2024 11:10 Asia/Tehran

بەرپرسی نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاودەنگی کاروباری مرۆیی لە غەزە ڕایگەیاند کە زۆرتر لە ٢٠٠ فریاگوزار لە غەزە گیانیان لەدەست داوە.

یاسمینا گرادای بەرپرسی نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاودەبگی کاروباری مرۆیی لە غەزە بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە کارەساتی غەزە یەگجار جیدیەو ناکرێ بە ژومارە لێکی بدەیەوە.

بەجۆڕێک کە بۆتە ناووچەیەکی بشێو بۆ هەمووکەس و لەو دەڤەرە چێرۆکگەلێکی سەیرم بیست و تێگەیشتم کە ئیتر بەهۆیانەوە تا کۆتایی تەمەنم ئازار دەکێشم.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە ئەو کێشەو گرفتانەی کە ئیکیپەکان لەپێناو دانی یارمەتی مرۆیی بە خەڵکی بێبەشکراو تووشی هاتوون وتی زۆر لە پێویستی خەڵک بە خواردن و سەرپەناو چاودێری پزیشکی و زۆر پێویستی دیکەیڤ سەرەتایی بۆیان دابین نەکراوە.

لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە کە ڕژیمی زایۆنیستی پەلاماری کاولکاری خۆی بە لایەنگری ئەمریکا لەخۆی دەست ثێ کرد، بەدەیان هەزار فەلەستینی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون شەهیدو بریندار کران و ژێرخانەکانی ئەو کەرتە بەشێوەیەکی بەربڵاو کاولکران و کارەساتێکی مرۆیی دەگمەن لەو ناوچە ڕوی دا.

سەرپەیڤ