٢٧٣رۆژ ژینۆساید لە غەززە؛ تاوانکاریی زایۆنییەکان ئەمڕۆش درێژەی بوو
چەکدارانی سوپای رژێمی زایۆنیستی لەسەروبەندی ڕەوشی کارەساتباری مرۆیی سەرچاوەگرتوو لە گەمارۆی غەززە، لە ٢٧٣ رۆژی بەدوای یەکدا و بە ئەنجامدانی دەیان پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی و کۆمەڵکوژیی خەڵکی سیڤیل، هەروا درێژە دەدەن بە تاوانی ژینۆساید لە کەرتی غەززەدا.
چەکدارانی سوپای رژێمی ئیسرائیل بۆ نۆیەمین رۆژی بەردەوام درێژەیان دا بە پەلاماری دڕندانەیان بۆسەر گەڕەکی "شوجاعییە" و ئەو گەڕەکەیان بە بۆردومانی ئاسمانی، تۆپخانەیی و کوشت وبڕی ترسناک، کردەئامانج.
بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، یەکەکانی تۆپخانەی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە٢٧٣ڕۆژ پەلاماری هۆڤانە بۆسەر کەرتی غەززە، شارۆچکەکانی "نەسر"، "فەخاری" و "ئەلشۆکە" لە رۆژهەڵاتی ڕەفەحیان تۆپباران کرد.
سوپای رژێمی داگیرکەری ئیسرائیل هەروەها باڵەخانەو بینا ئاوەدانەکانی گەڕەکی شوجاعییەی لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە بۆردومان کردو ژمارێک لەوانی تێکڕووخاند.
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی، چەندین جار بەشێوەیەکی دڕندانە پەلاماری ناوچە رۆژهەڵاتییەکانی شاری غەززەیان دا.
کۆمەڵەی مانگی سوری فەلەستین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، تیمە پزشکییەکانی ئەو ڕێکخراوە شەوی ڕابردوو، تەرمی شەهیدێک و سێ برینداری پەلاماری درۆنیی سوپای رژێمی زایۆنی بۆسەر شەقامی "ئەلسکە" لە رۆژهەڵاتی ئوردوگای جەبالیا هەڵکەوتوو لە باکوری کەرتی غەززەیان گواستەوە.
بۆردومانی بینایەکی ئاوەدان لە شەقامێک لە جەبالیا لە باکوری غەززە، شەهیدبوونی ئەندامانی خێزانێکی پێنج کەسی لێکەوتەوە. فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنیستی هەروەها ناوچەی "ئەلدەرەج" لە غەززەیان بۆردومان کرد کە بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، لە ئەنجامی ئەو پەلامارەدا دوو ژن شەهید و ژمارێک کەسیش بریندار بوون و تەرمی دوو منداڵیش هەروا لە ژێر دارووپەردووداو بێ سەروشوێنن.