ته‌مووز 11, 2024 09:55 Asia/Tehran

پەلاماری دڕندەکارانەی زایۆنیستەکان بۆسەر کەرتی غەزەو لێواری ڕۆژئاوا لەکاتێکدا کە ئەمڕۆ دەچێتە نێو ٢٧٨ەمین ڕۆژی خۆیەوە کە ئەو ڕژیمە ڕۆژی ڕابردوو بە هەڵکوتانە سەر قوتابخانەی شوێنی نیشتەجێ بوونی ئاوارەکان لە خان یۆنس و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل، کارەساتێکی دیکەی خوڵقاندو ئەوەش بوە هۆی کاردانەوەی یەکیەتی ئوروپا.

ڕژیمی زایۆنیستی بەهەڵکوتانە سەر قوتابخانەی عودەی شارۆچکەی عیبسان"ی ڕۆژهەڵاتی خان یۆنس لە باشوری کەرتی غەزەی شوێنی نیشتەجێکرانی ئاوارەکانی ئەو کەرتە کارەساتێکی دیکەی خوڵقاندو لەئاکامی دا ٢٩ کەس شەهید بوون.

بەرپرسانی نەخۆشخانەی ناسر دەڵێن کە تاکووئێستا تەرمی ١٩ کەس لەو شەهیدانەی وەرگرتۆتەوە کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

هەواڵدەری فەلەستینی وەفاش ڕایگەیاند کە ئەو پەلاماری ئەمدوایانەی ئەو ڕژیمە تەنیا چەند کاتژومێر لەدوای هەڵکوتانەسەر ٦ کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکان لە ناوچەکانی ئەو کەرتە بەڕێوە دەچی و بەمجۆرە هەر تەنیا لەماوەی چەند کاتژومێری ڕابردوو لانیکەم شەست فەلەستینی شەهید بوون.

ئەمجەد بەرهەمی وەزیری پەروەردەو فێرکردنی باڵای فەلەستین وتی کە چەکدارانی ئەو ڕژیمە داگیرکەرە بە پەلاماردانی ناوەندە فێرکاریەکان زۆرتر لە سەدی هەشتای بینای زانکۆکانی غەزەی ڕوخاندوون و ٩٠٠٠ خوێندکاری شەهید کردوون و ١٤٠٠٠ هەزاریشی بریندار کردوون.

سەرپەیڤ